10/12/2020 03:28 PM

بەشێک لە کۆنترین خەریتەکانی جیهان

کێشانەوەی خەریتە تەنها پەیوەندی بە جیهانی مۆدێرنەوە نییە. لە سەردەمی دێرینیشدا کەسانێک بوون کە بە هەوڵ و زانستی خۆیان کۆمەڵێک خەریتەی جیهانیان کێشاوەتەوە کە ئێستاش هەر ماونەتەوە. لە درێژەدا چەند نموونە لەم خەریتە کۆنانە دەخەینە روو.

خەریتەی سترابۆ


کاتی خولقانی ئەم خەریتەیە نادیارە بەڵام بە ئەگەری زۆر نزیکەی 20 ساڵ بەر لە زایین کێشراوەتەوە. ئەم خەریتەیە لەڕاستیدا خەریتەی ئاناتۆلی واتە تورکیای ئەمڕۆییە لە سەردەمی گواستنەوەی کۆماری رۆما بۆ ئمپراتۆری رۆما. ئەم خەریتەیە لەلایەن "سترابۆ"، جوگرافیازان، مێژوونووس و فەیلەسووفی یۆناییەوە بەرهەم هاتووە. خەریتەکەی سترابۆ لە پێست و مرەکەب دروست کراوە.

خەریتەی ئێراتۆستێن


ئەم خەریتەیە لە نێوان ساڵەکانی 276 بۆ 194ـی بەر لە زاییندا بەرهەم هاتووە و وڵاتی یۆنان وێنا دەکات. ئەم خەریتەیە لە وڵاتی یۆنان و لەلایەن "ئێراتۆستن"، ماتماتیک‌زان، جوگرافیازان، شاعیر، ئەستێرەناس و تیۆریسیەنی مۆسیقای خەڵکی یۆنانەوە خولقێندراوە. ئەم خەریتەیەش لە مرەکەب و پێست پێکهاتووە و ناوچە ناسراوەکانی یۆنانی دێرینی خستووەتە روو.

خەریتەی هێکاتێئووس


مێژووی ئەم خەریتەیە دەگەڕێتەوە بۆ 550 بۆ 476ـی بەر لە زایین. ئەم خەریتەیە لە شاری "مێلێتووس"ـی یۆنان بەرهەم هاتووە کە ناوچەیەکە ئێستا لە تورکیای ئەمڕۆییدا هەڵکەوتووە. ئافرێنەری ئەم خەریتەیە "هێکاتێئووس"ـی مێژوونووس و جوگرافی‌زانی یۆنانییە. ماتریالی بەکارهاتوو لەم خەریتەیەدا ناڕوونە و ناوچە ناسراوەکانی یۆنانی دێرینی نمایش کردووە.

 

سەرچاوە: oldest

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved