11/12/2020 07:19 PM

ئیتیك له‌ ڕۆژنامه‌وانیی كوردیدا

له‌ ئه‌م كتێبه‌دا باس له‌ ئازادی ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌وانی كراوه‌ كه‌ چ گرنگی و بایه‌خێكی هه‌یه‌، ئه‌و تیۆرانه‌ كامانه‌ن ڕۆژنامه‌وانی پیایاندا تێپه‌ڕیوه‌و باشترینیان كه‌ ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ سایه‌یدا پێڕه‌و بكرێت كامه‌یه‌؟ هه‌روه‌ها پێویستی پیاده‌كردنی ئازادیی ڕۆژنامه‌وانیی و مسۆگه‌ركردنی مافی زانین و گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی خراونه‌ته‌ڕوو. دواتر ڕۆڵی ئه‌مجۆره‌ ئازادییه‌ له‌ پیاده‌كردنی ئیتیكی پیشه‌یی و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی به‌تایبه‌ت باسكراون.

له‌ به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌دا چه‌مك و به‌ها گرنگی ئیتیك و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانیی و چییه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌وانی باسكراون و پێوه‌ره‌كانی ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی شیكراونه‌ته‌وه‌و نموونه‌ی پێویستیان له‌باره‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕوو.

له ‌به‌شی سێیه‌مدا سه‌ربوردێكی مێژوویی ڕۆژنامه‌وانی كوردیی و قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی گه‌شه‌كردنی باسكراون.

له‌ به‌شی چواره‌مدا به ‌له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ره‌كانی ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی، ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی هه‌ڵبژێردراوه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌، كتێبێكی توێژینه‌وه‌یه‌و د.شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س نووسیویه‌تی و له‌ ساڵی 2020 دا چاپ و بڵاویكردۆته‌وه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved