12/12/2020 04:08 PM

چەند رێکاری سادە بۆ چارەسەرکردنی وشکبوونی مل

وشکبوونی مل کێشەیەکی باوە لە کۆمەڵگای مۆدێرندا. توێژینەوەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەرگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەریانخستووە زیاتر لە 17٪ـی ژنان و زیاتر لە 12٪ـی پیاوان کێشەی ئێشان و وشکیی ملیان هەیە. لەدرێژەدا چەند رێکاری سادەتان پێدەناسێنین کە هەم بەرگیری لە وشکیی مل دەکات و هەمیش ئەم ئێشە تاقەتپڕووکێنە لەناو دەبات.

گەرما یان سەرما بەکار بێنن
بۆ کەمکردنەوەی ورووژانی ماسولکەکان، کیسەیەک ئاوی گەرم یان سەهۆل زۆر کاریگەرە. بەکارهێنانی هەندێک سەهۆڵ ورووژان کەم دەکاتەوە و ئاوی گەرمیش خێرایی سووڕی خوێنی لێدەکەوێتەوە. هەر دوو شێوازەکە کاریگەرن و بەپێی ئەوەی حەزتان لە گەرمی بێت یان ساردی یەکیان هەڵبژێرن.

مەساج کردن
مەساجی ئەو بەشانی مل کە ورووژاون و دێشێن، ئەگەر بە دروستی ئەنجام بدرێت، دەتوانێ گیرانی مل لەناو ببات و ماسولکەکان بگەڕنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی. هەروەها مەساجی مل، ئێشی ئەم بەشە کەم دەکاتەوە و تەنانەت دەتوانێ ببێتە هۆی کەمبوونەوەی سترێس.

چالاکیی جەستەیی
ئەگەر پیشەکەتان بەشێوەیەکە کە دەبێ بە ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسی دابنیشن، بە ئەگەری زۆر تووشی ئێشی مل دەبن. هەر بۆیە جار جار هەستن و چەند جووڵەی وەرزشی ئەنجام بدەن. ئەم کارە بەرگیری لەوە دەکات لە ملتان بە ماوەیەکی درێژ لە دۆخێکدا بێت کە ئازاری ملی لێبکەوێتەوە.

لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا ملتان دامەخەن
هەوڵ بدەن لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی دیکەدا ملتان دامەخەن. کاتێک سەرتان دادەخەن، مل تووشی ئازار دەبێت، کەوابوو هەوڵ بدەن مۆبایلەکەتان لە بەرامبەری چاوتاندا رابگرن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved