13/12/2020 06:19 PM

چیرۆکی ژیانی تەنیاترین ژنی جیهان

"ئاگافیا لیکۆڤا"ـی تەمەن 76 ساڵ پاش راکردنی بنەماڵەکەی بەهۆی تۆمەتی ئایینیەوە لە ساڵی 1936، لە کوێستانە دوورەدەستەکانی سیبری روسیا دەژیت. ئەو تەنها بەجێماوی بنەماڵەیەکە کە ئەوەندە لە کۆمەڵگا مرۆییەکان دوور بوون کە نەیاندەزانی شەڕی جیهانی دووەم رووی داوە. ئەم پیرێژنە روسییە سەرجەمی ژیانی خۆی هاوشێوەی گوندنشینانی سەدەی 18 تێپەڕ کردووە و لەم ماوەیەدا بژێوی خۆی دەستەبەر کردووە و بەپێی کتێبی پیرۆزی کرستیانەکان ژیاوە.
لەئێستادا بەهۆی پیرییەوە ژیانی ئەم خاتوونە لەو ماڵەدا کە لێی لەدایکبووە لەگەڵ کێشە رووبەڕوو بووەتەوە، ئەو ماڵەی کە لەلایەن باوک و براکانی لە شوێنێکی دوورەدەستی سیبری دروست کراوە. لەم بارودۆخەدا، "ئۆلگ دریپاسکا"، کەسایەتی بەناوبانگی رووسی کە لە بواری بەرهەمهێنانی ئەلەمینیۆمدا چالاکە، فریای ئەم پیرێژنە کەوتووە و هەوڵ ئەدات بە نوێژەنەنکردنەوەی ماڵی ئەم پیرێژنە، هاوشێوەی رابردوو لە سروشتی چڕی سیبریدا بژیت. هاوکات لەگەڵ دروستکردنی ئەم ماڵە، رێوشوێنەکان بۆ بەرگیری لە تووشبوونی "ئاگافیا لیکۆڤا" بە کۆرۆنا لەبەرچاو گیراوە.
خانووی ئەم پیرێژنە لەلایەن کۆمەڵێک زەویناسەوە ئەو کاتەی بە فڕۆکە خەریکن بوون لەم ناوچەیەوە تێپەڕ دەبوون دۆزرایەوە. "نیکۆلای سدۆف"ـی تەمەن 56 ساڵ، کوڕی یەکێک لە زەویناسەکانی سەردەمی سۆڤیەتە کە لە دەیەی 1970ـدا ئەم بنەماڵەیەی دۆزیەوە و ئێستا هاتووە یارمەتی تەنها بەجێماوەکەیان بکات. باوک و براکانی "ئاگافیا" سێ دەیە پاش راکردن بەهۆی سەرکوتەکانی "ستالین"ـەوە، لەدوای دیدار لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو لە دارستان گیانیان لەدەستدا. دەگوترێ پارێزراونەبوون لەبەرانبەر نەخۆشییەکانی سەردەمی مۆدێرن هۆکاری سەرەکی مەرگی باوک و براکانی ئەم ژنە روسییە بووە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved