13/12/2020 07:40 PM

کتێبی به‌رپرسیارێتی میدیاو قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌م كتێبه‌ له‌ سێ توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكهاتووه‌ كه‌ هه‌ركامیان سه‌باره‌ت به‌ بایه‌تێكی تایبه‌ته‌ كه‌ له‌لایه‌ن د.كارزان محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆ ئه‌نجامدراوه‌.

نووسه‌رو توێژه‌ر یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ به‌رپرسیارێتی میدیای ئه‌لكترۆنی كوردی له‌ هه‌مبه‌ر دۆسیه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كردووه‌و جه‌نگی داعشی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌.

به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م توێژینه‌وه‌ بۆ میتۆدنامه‌ ته‌رخانكراوه‌و به‌شی دووه‌م چوارچێوه‌ی تیۆری توێژینه‌وه‌كه‌ له‌خۆده‌گرێت، به‌شی سێیه‌میش بۆ مۆدیلێكی میدیایی بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ جه‌نگی تیرۆردا له‌به‌رچاو گیراوه‌. هه‌روه‌ها له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ ده‌رئه‌نجام و پێشنیارو سه‌رچاوه‌كان كراوه‌.

توێژینه‌وه‌ی دووه‌م سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ هه‌مبه‌ر قه‌یران له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ به‌ نموونه‌ هێنراوه‌ته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ كاریگه‌ری واته‌واتی میدیای ئه‌لكترۆنی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگا له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ نموونه‌ هێناوه‌.

ناوی كتێب/ به‌رپرسیارێتی میدیاو قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ناوی نووسه‌ر/ د.كارزان محه‌مه‌د
تیراژ/ 500 دانه
چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ – سلێمانی

ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی بودجه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی چاپكراوه‌.

خاك - پوكمیدیا




هەواڵی زیاتر

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved