به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای راگه‌یاندنی باری نائاسایی ده‌كات. ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وته‌یه‌كیدا له كۆنفرانسی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، دوای 5 ساڵ له ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی "پاریس" بۆ كه‌شوهه‌وا، جیهان به ئاڕاسته‌یه‌كی دروستدا ناڕوات و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی درابوو بۆ سنوورداركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ده‌ردانی گازی كاربۆن نه‌براوه‌ته سه‌ر. سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواشی له سه‌رۆكی وڵاتان كرد باری نائاسایی له وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن تاوه‌كو زه‌وی له روودانی كاره‌سات به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه بپارێزن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure