14/12/2020 06:27 PM

بۆ تەنەنات زستانیش نابێ بە جلی گەرمەوە بخەوین؟

ئەو جلەی کاتی خەو دەیپۆشین دەتوانێ لەسەر کواڵیتی خەو، رواڵەت و تەنانەت تەندروستی ئێمە شوێندانەر بێت. ئەگەر شەوانە بە باشی خەوتان لێناکەوێت لەوانەیە یەکێک لە هۆکارەکان ئەو جلە گەرمانە بێت کە لەکاتی خەودا لەبەری دەکەن. لەدرێژەدا باس لە زیانەکانی خەوتن بە جلی گەرمەوە دەکەین.

لەسەر کواڵیتی خەوەکەتان شوێندانەرە

ئەگەر جلی خەوەکەتان زۆر گەرم بێت ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانن خەونێکی ئاسوودە و خۆشتان هەبێت چونکە جەستە دەبێ لەماوەی شەودا گەرمییەکی گونجاوی هەبێت. باشترین بژاردە بۆ خەوتن جل و بەرگێکە کە لە لۆکە بەرهەم هاتووە چون ئیزن بە پێست دەدات هەناسە بدات.

زیپکە دەردەکەن
کاتێک بەهۆی جلی گەرمەوە لەکاتی خەودا عارەقە دەکەنەوە، لەوانەیە تووشی کێشەی زیپکەی عارەقاوی ببنەوە. تێکەڵبوونی گەرما و خشانی جلی بە عارەقە خووساو کەلەبەرەکانی پێست دەگرێت و تووشی ورووژان دەبێت. ئەم ورووژانەش زیپکە دەرکەردنی لێدەکەوێتەوە.

تووشی هەوکردن دەبن
عارەقە کردنەوەی شەوانە ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی پێست بەرز دەکاتەوە. بەکتریان لە شوێنی تاریک و شێدار باشتر گەسە دەکات و کاتێک بە جلی گەرمەوە دەخەون لەڕاستیدا شوێنێکی گونجاو بۆ ئەم میکرۆبانە پێک دێنن.

لەسەر تەندروستیی زاوزێ شوێن دادەنێت
بەپێی توێژینەوەکان، نەپۆشینی شەرواڵ لەکاتی خەودا کواڵیتی ئاوی مەنی(سپێڕم)ـی پیاوان بەرز دەکاتەوە. خەوتن بە جلی تەنگ و گەرمەوە، ئەگەری عارەقەکردنەوەی ئەندامەکانی زاوزێ زیاد دەکات. ئەم بابەتە لەسەر هێزی زاوزێی ژیانیش کاریگەریی نەرێنی هەیە.

جەستە ناتوانێ بەشێوەی سروشتی گەرمیی خۆی رێک بخات

ئەگەر شوێنی خەوەکەتان زۆر گەرم ئەم بابەتە بەرگیری دەکات لە دابەزینی گەرمیی ناوەندیی جەستە و کەوابوو لەخەوێکی باش بێ بەش دەبن. کاتێک پلەی گەرمیی جەستە کەمە تەنانەت پرۆسەی میتابۆلیزمیش باشتر ئەنجام دەدرێت. جگە لەو جلانەی قوماشەکەیان لە لۆکەیە، قوماشی هاورێشمیش دەتوانێ لەم کێشە و گرفتانە بتانپارێزێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved