14/12/2020 06:31 PM

ژیان هیچمان پێ قەرزار نییە!

هەموومان ئەم دۆخەمان ئەزموون کردووە کە ئامانجەکانمان دەستنیشان کردووە و بە هیوا و تامەزرۆییەکی زۆرەوە بیرمان لە وەدیهاتنی ئەم ئامانجانە دەکردەوە. بەڵام ئەم ئامانجانە نەهاتنە دی و لە ژیان نائومێد بووین، چونکە ئەم ژیانە بڕیار بوو پارە، ئۆتۆمبێل، خانوو و ورەمان پێ ببەخشێت! دەبێ بزانن کە پرۆسەکە بەم شێوەیە نییە و دەبێ بەخێرایی لەم بابەتە تێبگەین؛ بۆ ئەوەی لەم نائومێدییە رزگار بین و جووڵەیەک لە خۆمان بنوێنین.
بیرۆکەی ئەرێنی و لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامێکی باش یەکەم هەنگاوە، بەڵام هەر ئەوەندەمان بەرەو پێشەوە دەبات. بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئامانجەکانتان، هەندێک کار و کردەوە پێویستە. ئەگەر کردەویەکی باش و گونجاوتان نەبێت، بوونی خەون و ئامانجی گەورە کە دەتوانن دەستەبەری بکەن دەتوانێ پێچەوانە بێتەوە.
لەکاتی خەیاڵکردن لە ئامانجەکانمان، بەگشتی لامان وایە ئەو ئامانجانەی لەبەر دەست نین، دەستەبەر دەبن. بەڵام کاتێک قۆناغی کردەوە و جووڵە دەست پێدەکات، بەخێرایی خۆمان بەدەستەوە دەدەین چونکە لامان وا نییە کە گەیشتن بە ئەم ئامانجانە جێبەجێ نابێت. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، دەبێ بیری ئەرێنی و کردەوکانمان بەباشی لەگەڵ یەک رێک بخەین.
تیگەیشتن لەوەی کە ژیانی پێمان قەرزار نییە و ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە خولیاکانی خۆمان بکەین بە کردەوە، لە سەرەتاوە دەتوانێ بێ‌هیوامان بکات بەڵام زۆر زوو تێدەگەن کە رێگەی دروست هەر ئەمەیە. هیچ خەڵاتێک لەوە باشتر نییە کە بزانن ئێوە بەبێ یارمەتی هیچ کەس و هیچ شتێک، ئەو شتەتان دەستەبەر کردووە کە دەتانویست.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved