14/12/2020 08:08 PM

ڕۆمانی به‌فرو خوێن بڵاوكرایه‌وه‌

نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌رو ڕۆماننووس جه‌بار عوسمان له‌ژێر ناوی به‌فرو خوێن چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسه‌رو ڕۆماننووس جه‌بار عوسمان له‌ لێدوانێكیدا ڕايگه‌یاندووه: ئه‌م ڕۆمانه‌ جیاوازتره‌ له‌ كاره‌كانی پێشووترم به‌ ته‌كنیك و فۆڕمێكی تایبه‌تی سینه‌مایی نوسراوه.

وتیشی: له‌م ڕۆمانه‌دا ڕه‌هه‌نده‌ سایكۆلۆژییه‌كانی كاراكته‌رو ڕووداو و خه‌یاڵ، ته‌واو زاڵده‌بێت به‌سه‌ر پانتایی هه‌موو ده‌قه‌كه‌دا، كه‌ گوزارشت له‌ ڕق و كینه‌و تاوان ده‌كات له‌ نه‌ستی مرۆڤایه‌تیدا، به‌هۆی زاڵبوونی گوتاری توندوتیژی، نه‌ریت و بیره‌ جیاوازه‌كان كه‌ نه‌ستی هه‌موو مرۆڤایه‌تی داگیركردووه‌، زۆرجار به‌ هۆكارێك یان ته‌نها وشه‌یه‌ك مرۆڤی ئاسایی به‌ تاوانێك ده‌ناسێنێت، كه‌ به‌ ویستی خۆی نییه‌و پێی نامۆیه‌.

ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ تیراژی 500 دانه‌ له لایه‌ن چاپخانه‌ی چوارچرا چاپكراوه‌.

خاك - پوكمیدیا




هەواڵی زیاتر

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved