15/12/2020 07:34 PM

وەرزش کردن تەمەنی مرۆڤ زیاد دەکات

ئەو توێژینەوە پزیشکییانەی لە زانکۆکانی هاروارد و ستەنفۆرد سەبارەت بە خووەکان و دۆخی تەندروستیی ١٧هەزار پیاوی بەتەمەن و مامناوەند ئەنجامدراوە دەریخستووە کە تەنانەت وەرزشە سووکەکانیش دەبنە هۆی درێژبوونی تەمەنی مرۆڤ. لەدرێژەدا هۆکارەکانی ئەم مەسەلەیە دەخەینە بەر باس.

وەرزش و کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ژیان و خووەکانی ٦هەزار ژن و پیاو ئەنجامدراوە دەریخستووە ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن ئەگەری ئەوەی تووشی نەخۆشیی فشاری خوێنی بەرز ببەن کەمترە. دکتۆر "ستیڤن ئێن. بلێر" کە سەرۆکی ئەم گرووپە توێژینەوەییەی لە ئەستۆیە دەڵێ: "ئێمە تەندروستیی جەستەیی و خووەکانی ئەم کەسانەمان بە ماوەی چوار ساڵ و نیو خستە بەر چاوەدێری و بەم درئەنجامە گەیشتین کە نەجووڵان و وەرزش نەکردن دەبێتە هۆی فشاری خوێنی بەرز لەم کەسانەدا.

وەرزش کێش دادەبەزێنێت
وەرزش رادەی کالۆری سووتاندنی جەستە بەرز دەکاتەوە. چەوریی جەستە بە ئەنجامدانی وەرزش کەم دەبێتەوە. کەوابوو، بۆ کەمکردنەوەی کێش جگە لە سنووردارکردنی سیستمی خۆراک دەبێ وەرزش بکەن.

وەرزش سترێس لەناو دەبات
بۆ لەناوبردنی سترێس وەرزش بکەن  چونکە وەرزش رۆڵێکی گرنگی لە بەرگیری کردن لەم حاڵەتە دەروونییە هەیە. وەرزش ئاستی هۆرمۆنەکان لە خوێندا دەگۆڕێت و دەتوانێ رادەی بێتا-ئەندرۆفینی جەستە بەرز بکاتەوە.

 

سەرچاوە: zoomlife

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved