15/12/2020 07:41 PM

مافی ژیانی تایبه‌ت له‌ یاساو ئیتیكی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا

ئه‌م كتێبه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه‌ له‌باره‌ی مافی ژیانی تایبه‌ت له‌ یاساو ئیتیكی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا، مه‌به‌ست لێی ڕوونكردنه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی چه‌مك و چییه‌تی ماف و مافی ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م مافه‌و ئه‌وانه‌شی ناكه‌ونه ژێر سایه‌ی مافی ژیانی تایبه‌ت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ سۆنگه‌ی زانستی ڕۆژنامه‌گه‌ڕییه‌وه‌ مافی ژیانی تایبه‌ت بناسێنێت و سنووره‌كانی له‌ یاساو ئیتیكی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا ده‌ستنیشان بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێشێلكردنی له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بخاته‌به‌ر باس و پێشنیازو ڕاسپارده‌ی گونجاویش به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ بخاته‌ڕوو.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ساڵی 2013 بۆ یه‌كه‌مجار له‌ قه‌واره‌ی كتێبێكدا خرایه‌ڕوو و له ‌ئێستاشدا چاپی دووه‌می كه‌وتۆته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ نووسینی د.شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌سه‌و له‌ دووتوێی 212 لاپه‌ڕه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ پڕۆژه‌ی زنجیره‌ چاپكراوه‌كانی ڕێكخراوی چاودێری میدیای كوردییه‌.


خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved