به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق، گۆڕانكاری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌كرێت. له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له‌مه‌ولا ته‌نها چوار مامه‌ڵه به‌ڕێده‌كرێت، كه ئه‌وانیش بریتین له صحه صدور (ڕاستی و دروستی)، پێدانی صوره‌ت قید وه‌رقی و ئه‌ليكترونی، پێدانه‌وه‌ی كارتی نیشتمانی ھاووڵاتیان، تائیدی فه‌رمانگه‌كان. هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا 3ی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو، ده‌وامی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ڕاده‌گیرێت، به‌هۆی جه‌ردی ساڵانه‌وه. خاك - راگه‌یه‌نراوی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure