15/12/2020 08:05 PM

توێژینه‌وه‌ی میدیایی

ئه‌م كتێبه‌ له‌ زنجیره‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی پێكهاتووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن پ.ی.د.یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی كۆكراوه‌ته‌وه‌.

له‌م كتێبه‌دا 10 مامۆستای زانكۆ له‌سه‌ر 10 چه‌مكی په‌یوه‌ندیدار به‌ میدیا توێژینه‌وه‌یان كردووه‌و هه‌ركامیان له‌ گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه‌ باس له‌و چه‌مكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌یه‌وه‌ كردووه‌.

به‌رگی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ ئه‌كادیمییه‌ پێكهاتووه‌ له‌باره‌ی ڕۆڵی ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردییه‌كان له ‌په‌ره‌پێدانی ڕێنووسی كوردییدا. ڕۆڵی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رپرسیارێتی ژینگه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. ڕۆڵی ماسمیدیا له‌ به‌رهه‌مهێنانی واتای كۆمه‌ڵایه‌تییدا، ڕۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی له‌ باشووری كوردستاندا، پێكهاته‌ی چیرۆكه‌ هه‌واڵ له‌ به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی نیقاشی ئه‌ڵمانییدا، پێگه‌ی ژن له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ كوردییه‌كاندا، ڕۆڵی كامێرا له‌ فیلمی دۆكۆمێنتارییدا، بنه‌ما زمانییه‌كانی تیكه‌هه‌واڵ له‌ كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كاندا، مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ڕۆڵی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ بایه‌خدان به‌ كێشه‌كانی میدیا له‌ جیهاندا.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ پرۆژه‌ی زنجیره‌ چاپكراوه‌كانی ڕێكخراوی چاودێری میدیای كوردییه‌و له‌ تیراژی 500 دانه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


خاك - پوكمیدیا



هەواڵی زیاتر

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved