د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌ر منداڵێك توشی دڕكه‌ومێكوته بوو، تا كه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه بگوازرێته‌وه بۆ منداڵی تر؟ له‌و بابه‌ته‌دا د.ئاكۆ ڕوونیده‌كاته‌وه كه دڕكه‌و مێكوته نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، زۆر به‌په‌له ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی تر. له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ منداڵانی تر ده‌ڵێت: دوو رۆژ پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه پێستی زیبكه دروستبكات تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو زیبكه‌كان ره‌ش ده‌بن ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه خۆپاراستن لێی كارێكی قورسه، چونكه پێشئه‌وه‌ی بزانرێت نه‌خۆشه‌كه توشی دڕكه‌ومێكوته بووه گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی ده‌وروپشت ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبدات، به‌ڵام باشتره تا ئه‌و ماوه‌یه نه‌خۆشه‌كه دوور بگرێت له كه‌سانی تر به‌تایبه‌تی منداڵی ساوا‌و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئافره‌تی دووگیان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure