16/12/2020 01:54 PM

چەند رێکار بۆ بەرزکردنەوەی رادەی ئۆکسجینی خوێن

ئۆکسجین گرنگترین مادەیە بۆ درێژەی ژیانی خانەکانی جەستە. ئۆکسجین مادەیەکی پێویستە بۆ شکانی مۆلەکۆلەکانی خۆراک لە خانەکاندا و ئازادبوونی وزەکەیان. کەمبوونی ئۆکسجین دەبێتە هۆی ماندوویەتی جەستە و ئەگەر زۆر کەم بێت تووشی مەرگ دەبین. کەوابوو راگرتنی هاوسەنگی ئەم مادەیە گرنگە بۆ تەندروستیی جەستە زۆر پێویستە. لەم بابەیەدا چەن شێواز بۆ وەرگرتنی ئۆکسجینێکی زیاتر دەخەینە روو.

هەڵمژینی هەوای تازە/ فرێش: 
پەنجەرەکان بکەنەوە یان لە ماڵەوە بڕۆنە دەرەوە. هەوای فرێش وزەتان پێدەبەخشێت و ئۆکسجنێکی زیاتر دەخاتە ناو سییەکانتان

خواردنەوەی ئاو: بۆ گەیاندنی ئۆکسجین و خستەدەرێی CO2 دەبێ سییەکان هیدراتە بن. خواردنەوەی ئاو کاریگەری لەسەر رادەی ئۆکسجینی خوێن هەیە. ئێمە هەموو رۆژێک نزیکەی 400 میلی‌لیتر ئاو لە جەستەمان دەڕواتە دەرەوە.

خواردنی ئەو خۆراکانەی ئاسنیان تێدایە: ئاسن مادەیەکی پێویستە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن. خرۆکە سوورەکان ئەرکی گەیاندنی ئۆکسجین بۆ خانەکانی جەستەیان لەئەستۆیە. هەر بۆیە کاتێک تووشی کەمبوونی ئاسن دەبین، هەست بە ماندوویی دەکەین. سەرچاوەکانی ئاسن بریتین لە: کەلەرم، کەلەرمی برۆکلی، سێو، دانەوێڵەکان و ئەو پرۆتینانەی چەوریان لەگەڵ نییە وەکوو هێلکە، مریشک و ماسی.

وەرزش کردن: هەرچی ئۆکسجینێیک زیاتر وەربگرین، خانەکانی جەستە وزەیەکی زیاتر بەرهەم دێنن، کەوابوو زیادکردنی بەکارهێنانی ئۆکسجین بەرگری جەستە زیاد دەکات. لەنێوان کارکرد و رادەی ئەو ئۆکسجینەی وەریدەگرین پەیوەندییەکی روون هەیە کە بە پێوەری VO2 ئەندازەی دەگرن. هەرچی VO2 بەرزتر بێت، بەرگری جەستەش زیاترە. پیاسەی خێرا و بەگشتی وەرزشە قورس و مامناوەندەکان باشترین پرۆڤەن بۆ بەرزکردنەوەی رادەی ئۆکسجین لە جەستەدا.

 

سەرچاوە: hackensackmeridianhealth،airofit

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved