16/12/2020 02:00 PM

جێنیفێر لۆپێز و جانتا 100هەزار دۆلارییەکەی!

"جێنیفێر لۆپێز" زۆر زۆر سەرقاڵە بەڵام توانیویەتی لە سەردەمی خانەنشینی بەهۆی کۆرۆناوە کێشی جەستەی بپارێزێت. جێنیفێر ئەم هەفتەیە لەگەڵ دەزگیرانەکەی واتە "ئالێکس رۆدریگێز" لە یانەکەی ئەو لە شاری "میامی" کەوتە بەر سەرنجی کامێرای وێنەگران. جێنیفێر وەکوو هەمیشە کەرەستە و شمەکی گرانبەهای لەدەست دابوو و یەک لەوان جانتایەکی براندی "هێرمێس"ـە کە لە پێستی تیمساح دروست کراوە و نرخەکەی 100هەزار دۆلارە. ئەم براندە هەموو ساڵێک تەنها دوو دانە لەم جانتایە بەرهەم دێنێت و سەرجەم پرۆسەی بەرهەمهێنانەکە لەلایەن وەستایەکی شارەزاوە ئەنجام  دەدرێت.
جێنیفێر لۆپەز کە لەئێستادا خەریکی دامەزراندنی براندێکی کەرەستە جوانکارییەکانە بەناوی JLo Beauty، لە لێدوانێکی نوێدا وڵامی ئەم پرسیارە کە دەڵێ: بۆ پاراستنی درەوشاوەیی پێستی خۆی عەمەلیاتی جوانکاری بۆ نموونە بۆتۆکسی ئەنجامداوە یان نا، دەداتەوە. لۆپێز لەم بارەوە گوتی: "تا ئێستا بۆتۆسکم نەکردووە...تاقەتیم نییە. هیچ بۆچوونێکی نەرێنیشم سەبارەت بەو کەسانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن نییە...تەنها خۆم حەزم لێی نییە. چاوەدێری من لە پێستم زۆرتر بە شێوەی سروشتییە...من دەمهەوێ بەرهەمەکانم کاریگەر بن."
ئەو لەدرێژەدا گوتی: "من «هیالۆرۆنیک ئاسید» بەکار دێنم. ئەو شتانەی بەکار دێنم کە یارمەتیدەر بن چونکە حەز ناکەم تووشی بۆتۆکس و شتی لەم چەشنە بم. ناڵێم هەرگیز ئەنجامی نادەم بەڵام دەڵێن تا ئێستا ئەنجامم نەداوە."

 

سەرچاوە: yahoo

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved