17/12/2020 03:37 PM

زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی مادە سروشتییەکان بۆ پێست

لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە جوانکاری و پاککەرەوانەی کە سروشتین زیادی کردووە. ئەم بەرهەمانە ئەگەرچی لەگەڵ ژینگە باشتر دەگونجێن و بەگشتی سوودیان بۆ پێست هەیە، بەڵام دەبێ لەکاتی بەکارهێنانیاندا ئاگامان لە پێستمان بێت. لەدرێژەدا سەبارەت بەو مادە سروشتیانە دەدوێین کە دەبێ بە پارێزەوە کەڵکیان لێوەربگیرێت.

سپێنەی هێلکە بۆ بچووک کردنەوەی کۆنەکانی پێست

سپێنەی هێلکە بۆ بچووک کردنەوەی کونەکانی پێست و رێک کردنی پێست بەکار دێت. بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە هێلکە یەکێک لە هەڵگرە باوەکانی بەکتریای "سالمۆنێلا"ـیە و نابێ لە دەممانی نزیک کەینەوە.

ئاوی لیمۆ وەکوو ماسکی دژە پیری
هەموومان دەزانین کە ئاوی لیمۆی ترش دەوڵەمەدنە بە ڤیتامین C و تایبەتمەندیی ئەنتی ئۆکسیدەنت. هەر بۆیە بەکارهێنانی ئەم مادەیە لە ماسکەکانی دژە پیریدا زیادی کردووە. بەڵام لیمۆی ترش دەبێتە هۆی کزانە و رەش هەڵگەڕانی پێست.

لابردنی توێژە مردووەکانی پێست بە شەکر
شەکر شیرینە و لەوانەیە تامەکەی ئازارمان نەدات بەڵام پێستمان زۆر لەگەڵ ئەم مادەیە سازگار نییە چونکە لەوانەیە پێستتان بڕووشێنێت. ئەگەر هەیە ئەم پرۆسەیە برینی بچووک لەسەر پێست دروست بکات و پێست تووشی هەوکردن و شتی لەم چەشنە بێت.

دارچینی بۆ چارەسەرکردنی زیپکە
بەکارهێنانی دارچینی بۆ لەناوبردنی زیپکە زۆر باوە. ئەگەرچی کەسانێکی زۆر لە ماسکە پێستییەکاندا لەم مادەیە کەڵ وەردەگرن، بەڵام هەندێک کەس باسی ئالەرژی و کزانەی پێستیان دەکەن. دارچین دەبێتە هۆی سوور هەڵگەڕان و ورووژانی پێست.

سرکەی سێو بۆ چارەسەرکردنی شۆرەی قژ
زۆر کەس سرکەی سێو بە مەبەستی چارەسەرکردنی زیپکە و شۆرە قژ بەکار دێنن. بەڵام ئاسیدیتەی ئەم مادەیە زۆرە و دەبێتە هۆی سووتانە کیمیاوییەکان لەسە پێست. واباشە لەگەڵ هەندێک ئاو تێکەڵی بکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved