17/12/2020 03:40 PM

ئەگەر رۆژی تەنها یەک جار دەموچاوتان بشۆن چی روو ئەدات؟

لە سەردەمێکدا کە پیشەسازیی جوانکاری بۆ هەموو چەشنە پێست و کێشەیەکی پێستی بەرهەمی جوانکاری و تەندروستیی دروست دەکات، لەوانەیە وازهێنان لەم کەرەستانە و گەڕانەوە بۆ دەموچاو شوردنێکی ئاسایی زۆر ئەستەم بێت. لەدرێژەدا لەگەڵ سوودەکانی "رۆژی یەک جار شۆردنی دەم و چاو" ئاشنا دەبین.

لەوانەیە پێست کەمتر چەور بێت

شۆردنی لەڕادەبەدەری دەموچاو چەوریی سروشتیی پێست کە شێداری پێست دەپارێزێت لەناو دەبات. کاتێک پێست کەم ئاوە چەوری سروستی بەرهەم دێنێت بۆ ئەوەی تەڕ بێت. بەکارهێنانی پاککەرەوەکانی پێست دەبنە هۆی چالاکتربوونی ئەم غودانەی کە چەوری دروست دەکەن و دەموچاوتان هەمیشە چەور دێتە بەرچاو.

بەرگیری لە پیربوونی خێرا دەکات
ئەگەرچی پێست پاش شۆردن رواڵەتێکی جوانتری هەیە، بەڵام ئەم دۆخە کاتییە. لەڕاستیدا کاتێک پێست زۆر بشۆردرێت، ئەو خانە مردووانە کە پارێزەری پێستن لەناو دەچن و ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ چرچبوونی پێست.

پێست شێدارتر دەبێت
راستە پاککەرەوەکان پێست پاک دەکەنەوە و رۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستیی پێستدا هەیە بەڵام زێدەڕۆیی لەم کارەدا پێست وشک دەکات. ئەگەر تەنها بەیانیان ئاو لە دەموچاوتان بدەن، چەورییە سروشتییەکانی پێست لەناو ناچن و شێدار دەمێنێتەوە.

کێشە تەندروستییەکانی پێست کەمتر دەبێتەوە
شۆردنەوەی لەڕادەبەدەری پێست هاوسەنگی ئاسیدیتەی پێست تێک دەدات و دەبێتە هۆی سووڕ هەڵگەڕان و ورووژانی پێست. ئەم کارە توێژی دەرەوەیی پێست لاواز دەکات رێگە خۆش دەبێت بۆ هاتنی بەکتریان بۆ ناو پێست و چونکە پێست توانای بەرگری نامێنێت، لەگەڵ چەشنە جۆراوجۆرەکانی کێشەی تەندروستیی رووبەڕوو دەبێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved