د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ زۆر به‌سوودن و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستوه‌ته‌ڕوو. له‌و بابه‌ته‌یدا د.پشده له چه‌ند خاڵێكدا جۆری خواردنه‌كانی دیاریكردووه، ئه‌وانیش: 1-هێلكه: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین، ترشه چه‌وری پێویست، ڤیتامین د، فۆسفۆڕه‌س، سیلینیه‌م، ئۆمێگا ٣ له‌گه‌ڵ ئایۆدین. كه ئه‌و ماددانه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ زۆر پێویستن. 2-شیر: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین، ڤیتامین د، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆڕه‌س له‌گه‌ڵ مه‌گنیسیۆم. 3-خواردنی سۆیا: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و كالسیۆم. 4-گۆشتی سور: ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و مادده‌ی ئایرۆن (مادده‌ی ئاسن) بۆ ڕێگریكردن له كه‌مخوێنی. 5-مریشك و ماسی: ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین. 6-خواردنی پاقله‌مه‌نیه‌كان وه‌ك نیسك و ماش و فاسۆلیا. 7-سه‌وزه‌ی گه‌ڵادار. 8-چه‌ره‌سات وه‌كو گوێزو باده‌م و فستق. 9-میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به مادده كانزاكان. 10-ئه‌و تۆوه ڕووه‌كانه‌ی كه ئه‌خورێن وه‌ك گه‌نمه‌شامی. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure