19/12/2020 06:11 PM

چەند رێکار بۆ دەربازبوون لە دۆخە نەخوازراوەکان

لەوانەیە شەرم لە کەسێک دەکەن یان رێک بەر لە دەسپێکی دانیشتنێکی گرنگ تووشی نزگەرە بوون. هەموومان ئەزموونی بارۆدۆخی لەم چەشنەمان هەیە و دەتوانێ دڵەڕاکێیەکی زۆر دروست بکات. بەڵام هەندێک رێکاری سادە هەن کە دەتوانن بەکاریان بێنن و لەم دۆخە ناخۆشانە رزگار بن. لەدرێژە ئەم رێکارانە دەخەینە روو.

بۆ لەناوبردنی خورانی قوڕگ گوێچکەتان بخورێنن
خورانی قوڕگ لەوانەیە کێشەیەکی گەورە نەبێت بەڵام کاتێک تووشی دەبەن زۆر ئازاردەرە. ئەگەر هەستتان بەوە کرد قوڕگتان دەخورێت، گوێچکەتان بخورێنن بۆ ئەوەی خانە عەسەبییەکان بورووژێن. رەقبوونی ماسولکەکانی نێوان گوێچکە و قوڕگ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.

بۆ بەرگیری کردن لە پژمەیەکی ناوەخت بە زمانتان زەخت بخەنە سەر ددانەکانتان

لەوانەیە لە دانیشتنێکی گرنگدا بن و لەنەکاو هەست بە پژمین بکەن. هەوڵ بدەن بە زمان مەڵاشووتان بخورێنن یان بە زمان زەخت بخەنە سەر ئەو دوو ددانەی پێشەوە. بەم شێوەیە پژمینەکە تا ماوەیەک لەناو دەچێت.

ئەگەر تووشی سەرگێژبوون هاتن ناوەندی بەری دەستتان بگووشن

ئەگەر تووشی سەرگێژبووم هاتن یان هەستتان بە رشانەوە کرد ئەم شێوازە تاقی کەنەوە. بەپێی توێژینەوەیەک ناوەندێکی فشار لە بەری دەستماندایە کە ئەگەر بیگووشین دەتوانی بەسەر ئەم کێشانەدا زاڵ بین.

بۆ ئەوەی بەر بە فرمێسکەکەتان بگرن سەیری سەروە بکەن و هەناسە مەدەن

ئەم رێکارە بۆ ئەو کاتانە بەسوودە کە دڵتان پڕ بووە و ناشتانهەوێ کەس فرمێسکەکانتان ببینێت، بۆ نموونە کاتێک لە سینەما سەیری فیلم دەکەن. سەرتان بەرز کەنەوە و سەیری سەرەوە بکەن و بۆ چەند چرکە هەناسە مەدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved