19/12/2020 06:13 PM

یارییە کۆمپیتەرییەکان بۆ تەندروستیی دەروونی بەسوودن

گەیمەرەکان(ئەوانەی بەشێوەی پرۆفیشناڵ سەرقاڵی یاریی کۆمپیتەرین)، هەموو هەفتەیەک زیاتر لە 6 کاتژمێر خەریکی یاری کردنن. ئەگەرچی زێدەڕۆیی لەم کارەدا زیانی بۆ چاو و مل هەیە، بەڵام هەندێک جار ئەم یاریانە دەتوانن بەسوود بن بۆ تەندروستیی دۆخی دەروونیمان. کارناسان لە توێژینەوەیەکدا ئەم بابەتەیان بۆ دەرکەوت و لەدرێژەدا وردەکارییەکانی ئەم توێژینەوەیە دەخەینە روو.
زانایان بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە تاقیکاریان لەسەر 33 کەسی تەمەن 55 بۆ 75 ساڵ ئەنجامدا. بەشداربووان دابەش بوون بەسەر سێ گرووپدا. داوایان لە گرووپێکیان کرد هەموو رۆژێک بە ماوەی 30 خولەک یاریی "ماریۆ 64" ئەنجام بدەن، گرووپێکیان خەریکی فێرکاری پیانۆ بوون و گرووپی سێهەم بێکار بوون.
پاش شەش مانگ سکەن MRI لە بەشداربووان هەڵگیراوە. بە گوتەی توێژەران، تەنها گرووپی یەکەم بوون کە بەشی خۆڵەمێشی مێشکیان گەشەی کردبوو. هەروەها بیرگەی کورت‌ماوە و تەندروستیی دەروونی ئەم کەسانە باشتر ببوو.
ساڵی 2014 زنجیرە توێژینەویەک لەلایەن هەمان توێژەرانەوە ئەنجامدرا کە بەشداربووانەکەی گەنج بوون. داوایان لێکرا پازەلی سێ رهەندی و یارییە لۆژیکییەکان ئەنجام بدەن. لەم توێژینەویەشدا دەرکەوت مێشکی ئەو کەسانەی یاریی ڤیدیۆییان ئەنجام دەدا تەندروستتر بوو.

سوودەکانی یارییە ڤیدیۆییەکان
*توانایی چارەسەرکردنی پرسەکان لە مناڵاندا زیاد دەکات
*ئازاری نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە
*زیرەکتان دەکات
*ئەنجامدانی هەندێک لە یارییەکان بۆ نموونە "تێتریس" دەتوانێ چارەسەر بێت بۆ ئەو کەسانی تووشی ترۆما بوون، واتە ئەو کەسانەی کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ و شتی لەم چەشنە جەستەیان بە توندی ئازاری بەرکەوتووە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved