19/12/2020 06:15 PM

ئەم گۆڕانکاریانە لە لایف ستایلدا لە بەرژەوەندیی ژینگەدان

لەم سەردەمەدا کەم کەس هەیە دەستەواژەی "مینیمالیزم"ـی نەبیستبێت. مینیمالیزم یان کەمینە‌خوازی بە کورتی بریتییە لە لایف ستایلێک بەو مەبەستە کە تا ئەو جێیەی بکرێ پێداویستییەکانمان کەم بکەینەوە و تەنها ئەو شتانە بکەین بە پێداویستی کە بەڕاستی زەروورن. بەڵام مینیمالیزم جگە لەو بابەتە دەتوانێ رێگەیەکیش بێت بۆ گرنگیدان بە ژینگە. چون هەرچی پێداویستییەکانمان کەمتر بێت زبڵێکی کەمتر بەرهەم دێت و ماتریالێکی کەمتر لە دڵی زەوی دەبێتەوە. لەدرێژەدا باس لە چەند ئاڵوگۆڕی بچووک دەکەین کە لە بەرژەوەندیی ژینگەدان.

بەکارهێنانی قاپ و قاچاغی شووشە لەجیاتی پلاستیک
بێگومان شووشە لە پلاستیک باشترە چونکە بەنیسبەتی پلاستیک هەم زیانی کەمتری بۆ تەندروستیمان هەیە و هەم لەگەڵ ژینگە باشتر دەگونجێت. قاپ و قاچاخی شووشە زیاتر بەرگە دەگرن و بەپێچەوانەی پلاستیک هەم لە گەرمای زۆر و هەم لە سەرمای زۆردا خۆڕاگرترن.

بەکارنەهێنانی کەرەستەی جۆراوجۆر لە چێشتخانە
زۆر جار بۆ خواردن دروست کردن پێویستمان بە کەرەستەکی ئەوتۆ و زۆر نییە. راستە لەم سەردەمەدا ژیان بەبێ ئەم کەرەستە رەنگاڵانە بۆ هەندێک کەس ئەستەمەن بەڵام ئەگەر لەجیاتی کڕین دەزگای قاوە دروست کردن یان ماست هەوێن کردن، تەنها ئەو کەرەستان بکڕن کە بەڕاستی پێویستن. بەم شێوەیە هەم پارەکەتان بەفیڕۆ ناچێت و هەم ماڵەکەتان قەرەباڵغ نابێت.

پێڵاو

دەگوترێ واباشترە یەک کەڕەت پارەیەکی زۆر سەرف کەن و شمەکی کەواڵیتی بەرز بکڕن بۆ ئەوەی بتوانن ماوەیەکی زۆر بەکاری بێنن. وەکوو دەزانن لەبازاڕدا زۆرن ئەو مۆدێل پێڵاوانەی کە رواڵەتێکی سەرنجڕاکێش و لەهەمانکاتدا نرخێکی هەرزانیان هەیە؛ بیر لەوە بکەنەوە ئایا ئەم پێڵاوانە بەڕاستی پێویستمن یان تەنها بۆ ساتێکی کورت سەرنجیان راکێشاوم؟

بەرهەمە جوانکاری و پاککەرەوەکان

بەکارهێنانی بەرهەمە جوانکاری و پاککەرەوە کواڵیتی بەرزەکان هیچ کێشەیەکی نییە بەڵام واباشە رادەی بەکارهێنانیان کەم بکەنەوە. کرێم و چەندەها جۆری مادەی مەکیاج و شتی لەم چەشنە لە فرۆشگەکاندا زۆر سەرنجڕاکێش دێنە بەر چاو بەڵام بەڕاستی زۆربەیان بەشێک نین لە پێداویستییە سەرەکییەکانمان!

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved