19/12/2020 08:48 PM

ئازادییه‌كانی ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا

ئه‌م كتێبه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا كۆكراوه‌ی حه‌وت مێزگرده‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی چاودێری میدیای كورد (چمك) وه‌ك ئه‌ندامی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌، ڕێكخرابوو، له‌ ڕۆژی 24ی ئه‌یلولی ساڵی 2019 ده‌ستپێكردووه‌و ڕۆژی 13ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 كۆتاییهاتووه‌.

له‌م حه‌وت مێزگرده‌ كه‌ هه‌ر مێزگردێكی تایبه‌ت به‌ بابه‌تێكی میدیایی بووه‌، 45 كه‌سایه‌تی جیاوای ئه‌كادیمیای میدیایی و یاسایی و كۆمێنتارو ڕۆژنامه‌وان و بڕیاربه‌ده‌ست و بڕیاردروستكه‌رو به‌رپرسی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رۆكی ڕێكخراو و چالاكه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ باكگراوندی جیاوازی سیاسی و ئایینی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداریان كردو هه‌ركام ڕاوبۆچوون و تێبینی خۆیان له‌مه‌ڕ ئازادییه‌كانی ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا خستۆته‌ڕوو.

ئه‌م كتێبه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆژنامه‌وانییه‌و له‌لایه‌ن د.شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س ئاماده‌كراوه‌و له ‌ساڵی 2020 چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved