20/12/2020 05:55 PM

هەوکردنی سی و دەرکەوتەکانی

دەرکەوتەکانی هەوکردنی سییەکان لەوانەیە هاوشێوەی هەڵامەت و ئەنفۆئانزا بێت. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسانێکی زۆر تووشی هەوکردنی سی هاتوون و لەدرێژەدا سەبارەت بە دەرکەوتە و نیشانەکانی ئەم کێشەیە دەدوێین کە دەبێ بە هەند وەرگیرێن.

کۆکەیەک کە بەڵغەمێکی خستی لەگەڵ بێت
کۆکە یارمەتیتان دەدات لەو بەڵغەمەی بەهۆی هەواوە دروست دەبێت رزگار ببن. ئەم بەڵغەمە لەوانەیە خوێنی لەگەڵ بێت یان بێ رەنگ بێت. ئەگەر سییەکان تووشی هەوکردن بووبێتن ئەم بەڵغەمە زۆر خەست دەبێ و بە هاتنە دەرەوەی لە قوڕگ زۆر ئەستەمە.

ئێشی قەفەزی سنگ
ئێشی قەفەزی سنگ بە هۆی هەوکردنی سییەکانەوە دروست دەبێت و هەندێک جار کەسەکە هەست بە خنکان دەکات. لەکاتی کۆکە یان هەناسەداندا ئێشی قەفەزی سنگ زیاتر دەبێت، ئەم ئێشە هەندێک جار تەنانەت پشتیش دەگرێتەوە.

تا لێهاتن
کاتێک جەستە رووبەڕووی میکرۆبەکان دەبێتەوە پلەی گەرمیی جەستە بەرز دەبێتەوە. ئەم میکانیزمە بۆ لەناوبردنی بەکتریان و ڤایرۆسەکانە چونکە ئەم میکرۆبانە زۆرینەیان لە پلەی گەرمیی بەرزدا ناچالاک دەبن و لەناو دەچن. ئەم بەرەنگارییە عارەقەکردنەوە، لەرزین، ئێشی ماسولکە و تینوویەتیشی لەگەڵە.

سیخە سیخی سنگ
کاتێک بۆرییەکانی کۆئەندامی هەناسە بە هۆی هەوکردنەوە تەنگ دەبنەوە، لەکاتی هەناسەداندا، سنگ سیخە سیخی لێوە دێت. هەناسەسواریش یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی هەوکردنی سییە کە هەندێک جار لەگەڵ سیخی سیخی سنگ هاوکاتە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved