20/12/2020 05:56 PM

کۆرۆنا دەتوانێ ئیفلیجیی مناڵانی لێبکەوێتەوە

بەپێی توێژینەویەکی نوێ لە هەندێک حاڵەتی کەمینەدا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ زەخت بخاتە سەر عەسەبەکانی بڕبڕەی پشتی مناڵ و ئیفلیجی بکات. توێژەرانی زانکۆ مانچستر نیشانەکانی 38 حاڵەتی نائاسایی تووشبوونی مناڵان بە کۆرۆنا و مێرمناڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵیان تاوتوێ کرد. پێشتر دەرکەوتبوو نەخۆشیی کۆڤید-19 لە کەسانی گەورەساڵدا هەندێک کێشەی کۆئەندامی مێشکی لێدەکەوێتەوە چونکە هەندێک لە نەخۆشەکان تووشی وڕێنە و جەڵتەی دڵ ببوون.
38 مناڵ کە تاقیکاریی کۆرۆناکەیان پۆزەتیڤ دەرچوبوو و خەڵلی 8 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان بوون لەم توێژینەوەیەدا لەلایەن توێژەرانەوە درانە بەر تاوتوێ و لێکۆڵینەوە. ئەم مناڵانە خەڵلی فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەمریکا، بەڕازیل، ئەرجەنتین، هیند، پێرۆ و سعودیا بوون. ئەم 38 مناڵە سکەن MRIـیان لێ هەڵگیرا. ئەم نیشانانە هەر لە تا لێهاتنەوە هەتا کێشە لە جووڵەدا جیاواز بوون. 8 مناڵیان هیچ نیشانەیەک لە هەناسەدانیاندا نەبوو. 4 کەسیان لە ماوەی ئەم توێژینەوەیدا گیانیان لەدەستدا. ئەم مناڵانە بەهۆی زیانەکانی دواتری کۆرۆنا بۆ نموونە نەخۆشیی سیل بوونە قوربانی چونکە سیستەمی بەرگریان لاواز ببوو. 2 کەسیان بەهۆی تێکەڵاوبوونی بایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ عەسەبەکانی بڕبڕەی پشت تووشی ئیفلیجی بوون. 26 مناڵیشیان بەتەواوی چاکبوونەوە و لەکاتی بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ئەم توێژینەویە لە گۆڤارە زانستییەکاندا 6 مناڵی دیکەشیان خەریک بوون چاک دەبوونەوە.
توێژەران دەڵێن ئەم حاڵەتە زۆر بە کەمی روو دەدات بەڵام دیسانیش دەبێ کۆرۆنا بە یەکێک لە گرفتەکانی کۆئەندامی مێشک لە مناڵاندا بزانین و ئەو مناڵانەی نەخۆشی دیکەیان هەیە زیاتر زیان بەردەکەوێت.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved