20/12/2020 05:59 PM

نیشانەکانی ئازاری جگەر

ئازاری جگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا هیچ نیشانەیەکی نییە و پێی دەگوترێ "نەخۆشی خامۆش"؛ چونکە ئەگەرچی تووشی کێشەی تەندروستی هاتوون بەڵام هەست بە ئازار ناکەن. ئەم نەخۆشییە کاتێک خۆی دەردەخات کە جگەری تەنیوەتەوە و چارەسەرکردنی ئەستەم دەبێت. بەڵام هەندێک نیشانەی گشتیی هەن کە دەتوانن هۆشداری بدەن بە ئێمە کە لەوانەیە ئەم نەخۆشییەمان هەبێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە گرنگترینیان دەکەین.

رەشهەڵگەڕانی میز
رەشهەڵگەڕانی میز یەکێک لە نیشانە ئاشکراکانی زیانبەرکەوتنی جگەرە. لە دۆخێکدا کە رێژەیەکی زۆر لە مادەی "بیلی‌روبین" لە جەستەدا دەبێتە هۆی زەردبوون و وشکیی پێست و چاو، ئەم مادەیە دەتوانێ رەنگی میزیش بگوڕێت چونکە گورچیلەکان هەوڵ ئەدەن ئەم مادەیە لە جەستە بخەنە دەرەە.

دابەزینی کێش
دابەزینی لەنەکاوی کێشی جەستە دەتوانێ یەکێک لە نیشانەکانی ئازاری جگەر بێت. دابەزینی لەنەکاوی کێشی جەستە دەتوانێ نیشانەی "سیرۆزی جگەر" و هەروەها نەخۆشیی "هیپاتیت C" بێت، واتە ئەو هەوکردنە ڤایرۆسییەی کە جگەر دەورووژێنێت.

ئێشی جومگەکان
ئێشی جومگە وەکوو ئێشی "ئارتریت"، هەست بە رشانەوە کردن، ماندوویەتی و لەدەستچوونی ئیشتیا هەموویان پەیوەندیان بە ئازارەکانی جگەرەوە هەیە.

زەردوویی
کاتێک جەستە خانەکانی خوێن دەشکێنێت، یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم پرۆسەیە مادەیەکی زەردە بە ناوی "بیلی‌روبین". جگەری تەندروست هیچ کێشەیەکی بۆ خستنە دەرەوەی ئەم مادەیە نییە، بەڵام جگەرە ناتەندروست ئیزن دەدات ئەم مادە زەردە لە خوێندا بمێنێتەوە و رەنگی پێست و چاو زەرد هەڵدەگەڕێت و بەگشتی پێی دەگوترێ نەخۆشی زەردوویی.

 

سەرچاوە: mayoclinic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved