21/12/2020 06:11 PM

چەند هەڵەی باو سەبارەت بە تەندروستیی جەستە

هەموومان سەبارەت بە بابەتی تەندروستیی بەگشتی و تەندروستیی جەستەمان بەتایبەتی تووشی هەڵە دەبین. بەڵام ئەم هەڵە و بیرۆکە نەشیاوانە دەبێ کۆتاییان بێت و لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

ئاو نەخواردنەوە بە رادەی پێویست
دوو بەش لە سێ بەشی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە؛ کەوابوو هیچ سەیر نییە کە ئەم مادەیە تا ئەو رادەیە بۆ تەندروستی پێویست بێت. کەوابوو هەوڵ بدەن کەمتر هەست بە تینوویەتی بکەن و زوو زوو ئاو بخۆنەوە.

دانیشتنی نەگونجاو لە ماوەی رۆژدا
فەرمانبەران باش گوێ راگرن. دۆخی جەستە لە ئاکامی دانیشتنی نەگونجاو لەسەر کورسی لە ماوەی رۆژدا دەبێتە هۆی کێشەکانی پشت و بڕبڕەی پشت، ئێشی سەر، هەروەها تێکچوونی سووڕی خوێن و کەمبوونەوەی کارکردی سییەکان. هەوڵ بدەن رێکوپێک لەسەر کورسی دانیشن؛ قاچتان رێک لەسەر زەوی دانێن، پشتتان بە کورسییەکەوە بنێن و ملتان دامەخەن.

گوێگرتن لە مۆزیک و گۆرانی بە دەنگی بەرز
ئەم کارە لەدرێژماوەدا تەندروستیی گشتیی جەستە و گوێچکە دەخاتە مەترسییەوە. دەگوترێ مۆزیک خۆراکی رۆحە، بەڵام کاتێک بە دەنگی بەرز و بە بەردەوامی گوێ لە مۆزیک بگرن دەتوانی زیانی گەورە بە سیستمی بیستن بگەیەنێت.

پاش خواردن خێرا فڵچەی ددان بەکار بێنیت
ئەم کارە رووکاری دەرەوەی ددان لاواز دەکات بە تایبەت پاش خواردنی ئەو خۆراکانەی تایبەتمەندیی ئاسیدی هەیە. کاتێک خۆراکێکی لەم چەشنە دەخۆن ئاستی PHـی دەمتان کەمترە لە ئاستی سروشتی و لە ئاکامدا، رووکاری ددان نەرم دەبێت و زیانی بەر دەکەوێت.

 

سەرچاوە: realbuzz

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved