21/12/2020 06:13 PM

ئەو وڵاتانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان کڕیوە کامانەن؟

تا ئێستا زیاتر لە 7/25 ملیار دانە ڤاکسینی کۆرۆنا کڕدراوە کە بەشی ڤاکسینە کردنی 3/5 ملیار کەس دەکات. ئەگەرچی وڵاتانی دەوڵەمەند و رۆژئاوایی ژمارەیەکی زیاتریان ڤاکسین کڕیوە بەڵام هیند بە کڕینی 1/5 ملیار دانە لەم بوارەدا وڵاتی یەکەمە. لە بەرانبەردا ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا نزیکەی 1/01 ملیار دانەی کڕیوە و ژمارەی

 

دانیشتووانەکەشی 330 ملیۆن کەس و هیند 1/3ملیار کەسە.
ئەو وڵاتانەی لە باری ئابوورییەوە توانای کڕینی ڤاکسینیان نییە لە رێگەی دیکەوە هەوڵ دەدەن بۆ دەستەبەر کردنی؛ بۆ نموونە بەشداری کردن خۆبەخشانە لە پرۆژەی تاقیکاریی ڤاکسینە نوێیەکان و ئینجا وەرگرتنی ڤاکسین لە بری ئەم بەشدارییە. وڵاتی پێروو ئەم کارەی ئەنجامداوە. وڵاتە دەوڵەمەندەکان تا ئێستا 54٪ کڕینی ڤاکسینیان بۆخۆیان تەرخان کردووە کە نزیکەی ٤ ملیار دانەیە. وڵاتە هەژارەکان 23٪ـی کڕینی ڤاکسینیان بۆخۆیان تەرخان کردووە. کەنەدا بە کڕینی 350 ملیۆن دانە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ حەشیمەتە 38 ملیۆن کەسییەکەی، کارێکی کردووە کە هەر کەسێک 9 دەنک ڤاکسینی پێبگات.
تا ئێستا زیاتر لە 200 نموونە ڤاکسینی کۆرۆنا تاقیکراونەتەوە بەڵام هەموویان سەرکەوتوو نەبوون. ئەو ڤاکسینەی لەلایەن زانکۆی ئەکسفۆردەوە بەرهەم هاتووە لاینگری لە هەموویان زیاترە و نزیکەی 2/5 ملیار دانەی لێفرۆشراوە. زیاتر لە 500 ملیۆن دانە لەم ڤاکسینە کە زانکۆی ئەکسفۆرد بە هاوکاری دامەزراوەی "ئاسترازنکا" بە وڵاتانی هیند و ئەمریکا فرۆشراوە، لەحاڵێکدا کە ئەم ژمارەیە بۆ یەژێتی ئەوروپا 400 ملیۆن دانەیە. ڤاکسینی ئەمریکیی Novavaxـیش بە فرۆشتنی نزیکەی 1/3 ملیار دانە ڤاکسین لە پلەی دووهەم پڕفرۆشترین ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا جێگیر بووە.  ڤاکسینی Pfizer-BioNTech 10٪ و Moderna"ـش 6٪ـی فرۆشی ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆخۆیان تەرخان کردووە.

 

سەرچاوە: visualcapitalist

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved