گوڵە وشککراوەکانی بەیبوون وەکوو گیایەکی دەرمانی، شێوازێکی سروشتی و هەروەها دەرمانێکی شەفابەخش کەڵکی لێوەردەگیرێت. ئەم گوڵە فۆرمەکانی لە هەر شوێن و جوگرافیایەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لەوانەیە ئەو چایەی لە کوردستان لێی دروست دەکرێت لەگەڵ ئەو چایەی کە ئیسپانیا لێی دروست دەکەن جیاواز بێت. بەڵام پێکهاتەی گشتیی و سوودە تەندروستییەکانی ئەم گوڵە یەکسانە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم جۆرە چایە دەخەینە بەر باس. باشترکردنی پرۆسەی خەو بەپێی توێژینەوەیەک، چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتی ئەو کەسانە بدات لە کێشەی خەویان هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەمیشە لەگەڵ خەوی نائارام و هەناسەسواری کاتی خەو رووبەڕوون. خواردنەوەی کۆپێک چای بەیبوونی بێ کافەئین بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم کێشانە لەناو دەبات. پرۆسەی هەرسکردنی خواردنەکان بەهێز دەکات ئەگەر تووشی کزانەوەی گەدە هاتوون، ئەگەر سکتان با دەکات و ئازارتان دەدات، خواردنەوەی چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتیدەرتان بێت. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی پزیشکیی "ڤۆکسنەر"ـی ویلایتی ئۆهایۆ، گوڵە بەیبوون تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و جووڵەی ریخۆڵە ئاسان دەکات و بەگشتی یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات. تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە بەپێی توێژینەوەکانی دێپارتمەنتی "ئۆرۆلۆژیا"ـی زانکۆی ئۆهایۆ، ئەنتیئۆکسیدەنتی "ئاپیژنین" کە لە پێکهاتەی بەیبووندایە دەتوانێ بەرگری لە جەستە بکات لە بەرانبەر شێرپەنجەکانی مەمک، گەدە و ریخۆڵە، پێست و پرۆستات و مناڵدان. بەهێزکردنی دڵ چای بەیبوون بە کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ئاستی کۆلستڕۆڵ دەبێتە هۆی تەندروستیی دڵ. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەم چایە نەخۆشیەکانی دەمارەکانیش کەم دەکاتەوە.
سەرچاوە: organicfacts
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure