22/12/2020 02:48 PM

بڵاوبوونەوەی وێنەی تاکەکسیی خۆشەویستەکەی پاشای تایلەندا

دوژمنانی خۆشەویستەکەی پاشای تایلەندا لە کردەوەیەکی سەیروسەمەرەدا وێنەی نیمچەڕووتی ئەم ژنەیان بۆ چالاکنی دژە پاشایەتی ئەم وڵاتە ناردووە. دەگوترێ زیاتر لە هەزار وێنەی Sineenat Wongvajirapakdi کە لەنێوان ساڵەکانی 2012 بۆ 2014 گیراون ناردراون بۆ دژبەرانی پاشایەتی لە تایلەندا.
ئەم رووداوە لەکاتێکدا رووی داوە کە خۆشەویستەکەی پاشا پاش تێپەڕکردنی ماوەی سزادانەکەی کە یەک ساڵ بووە لە زیندان ئازاد کراوە و بەتەمایە بگەڕێتەوە بۆ دیوەخانی پاشا. دەگوترێ پاشای تایلەندا سەرجەم پۆستە پاشایەتی و سەربازییەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ خۆشەویستەکەی. بەڵام وێنە رووتەکانی ئەم خاتوونە کە بە رواڵەت خۆی گرتوویەتی، نێردراون بۆ رۆژنامەوانێکی بەریتانی بە ناوی "مەک گرێگۆر مارشال" کە تا ئێستا رەخنەیەکی زۆری هێناوەتە سەر پاشای تایلەندا.
توێژەرێکی تایلەندایی بە ناوی Pavin Chachavapongpunـیش وادیارە ئەم وێنانەی گەیشتووەتە دەست. ئەویش ئێستا لە ژاپۆن دەژیت و بەهۆی رەخنە گرتن لە بنەماڵەی پاشاوە شاربەدەر کراوە. بەڵام بەڕێز "مارشال" لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی خۆی سەبارەت بەم وێنە بڵاوکراوانە گوتوویەتی: "زۆرینەی ئەم وێنانەی لەلایەن خۆشەویستەکەی پاشاوە گیراون و زۆرینەیان رووتن."
خاتوو Sineenat کە بە ناوی Kio Wongvajirapakdiـیش دەناسرێت بە بۆنەی 67ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پاسای تایلەنداوە بەفەرمی ناونیشانی خۆشەویستی پاشای وەرگرت. بە جۆرە بۆ یەکەم جار پاش سەدەیەک، پاشای تایلەندا کە بۆ چوارەمین جار هاوسەرگیری کردبوو، خۆسەویستێکی بۆ خۆی هەڵبژارد.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە هەم شاژن Suthidaـی تەمەن 42 ساڵ و هەم Sineenatـی تەمەن 35 ساڵ وەکوو ئەفسەرانی سوپا لە یەکینەکانی ئەمنیەتی کۆشکی پاشایەتیدا خزمەتیان کردووە. Suthida پێشتر خزمەتکاری ناو فڕۆکە لە هێڵە ئاسمانییەکانی تایلەندا بووە و Sineenatـیش وەکوو پەرەستار لە سوپای ئەم وڵاتەدا خزمەتی کردووە.
پاشای تەمەن 68 ساڵی تایلەندا لەو 3 هاوسەرگیرییەی پێشوو کە هەموویان هەڵوەشاونەوە 7 مناڵی هەیە. ئەو لە بەیاننامەیەکدا خۆشەویستەکەی خۆی بە رەفتاری نەشیاو بەنیسبەت شاژنی ئەم وڵاتە تۆماتبار کرد و گوتی ئەم ژنە بەتەمایە جێگەی شاژن بگرێتەوە. ئەم رووداوە لەو رووەوە سەیر بوو چونکە تەنها دوو مانگ پێشتر ماڵپەڕی کۆشکی پاشایەتیی تایلەندا وێنەی ئەم خاتوونەی لەگەڵ پاشا لە هەندێک جەوی فەرمیدا بڵاوکردبووە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved