22/12/2020 02:50 PM

جیاوازییەکانی شەکرەی جۆری یەک و دوو

شەکرە نەخۆشییەکی مەترسیدارە، دەبێ ئەم رستەیە لەیاد نەکەن! بەڵام پێویستە بزانن شەکرە دوو جۆرە کە پێیان دەگوترێ شەکرەی جۆری یەک و شەکرەی جۆر دوو. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بە کورتی ئەم دوو جۆرەی نەخۆشیی شەکرە پێناسە بکەین.

شەکرەی جۆری یەک
ئەگەر جەستە تووشی شەکرەی جۆری یەک بێت لە سەردەمی مێرمناڵی بەم لاوە ئیتر ناتوانێ "ئەنسۆلین" بەرهەم بێنێت، واتە ئەو ئەنزیمەی کە شەکری ناو مادە خۆراکییەکان دەشکێنێت بۆ ئەوەی وزەی پێویست بۆ جەستە دابین بکرێت. تووشبووانی ئەم شەکرەی جۆری یەک بەگشتی جەستەیان لاوازە و ئەگەر رۆژێک یان دوو رۆژ ئەنسۆلین بەکار نەهێنن، تووشی "بێهۆشیی دیابێتیک" دەبن.

شەکرەی جۆری دوو
ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن سەرەتا جەستەیان ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم دێنێت، بەڵام جەستەیان ناتوانێ ئەم ئەنسۆلینە بۆ شکاندنی شەکری ناو خۆراکەکان بەکار بێنێت. جەستەی ئەم کەسانە لەبەرانبەر ئەنسۆلیندا خۆڕاگرن. زۆرینەی ئەو کەسانەی شەکرەی جۆری دوویان هەیە قەڵەون و کاتێک ئەم نەخۆشییەیان لێدەردەکەوێت تەمەنی 30 ساڵیان تێپەڕ کردووە. ئەم نەخۆشانەش پاش ماوەیەک پێوستیان بە ئەنسۆلین دەبێت، بەڵام بەنسیبەت جۆری یەکەم لە رێگەی دەرمانی کیمیاوی و خۆپاراستن لە خواردنی هەندێک خۆراک کە پزیشک دیاری دەکات، ئاسانتر کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
سەبارەت بەوەی کە کام یەک لەم دوو جۆرە مەرگهێنەرترن هیچ ئەولەویەتێک لەئارادا نییە، چونکە تووشبووانی هەر دوو جۆرەکە ئەگەر بە باشی نەخۆشییەکەیان کۆنتڕۆڵ نەکەن دەکەونە مەترسییەوە. بەگوتەی توێژەران سەرچاوی هەر دوو جۆرەکە لەوانەیە جینەتیکی بێت و لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ مناڵەکانیان.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved