22/12/2020 02:51 PM

ماری پیتۆن دەبێت بە بەشێک لە خواردنەکانی رێستۆرانتەکانی فلۆریدا

ماری پیتۆن بەم زووانە دەبێت بە یەکێک لە جۆرەکانی خواردن بۆ خەڵکی فلۆریدا؛ هەڵبەت ئەگەر زانایان پشتڕاستی کەنەوە کە خواردنی ئەم بوونەوەرە هیچ مەترسییەکی بۆ مرۆڤ نییە. کۆمیسیۆنی پاراستنی بوونەوەرانی ئاوی و سروشتی فلۆریدا رایگەیاندووە کە کۆمەڵێک هاوکاری لەگەڵ دایرەی تەندروستیی ئەم ویلایەتە ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ئاستی "جیوە"ـی جەستەی ماری پیتۆن تاوتوێ بکەن و روونی بکەنەوە کە ئایا خواردنی ئەم مارە زیانی هەیە یان نا. ئەگەر ئەم بابەتە پشتڕاست بکرێتەوە یەکێک لە سامناکترین بوونەوەرانی سەر گۆی زەوی دەبێت بە خواردنی رێستۆرانتەکانی ئەمریکا.
پیتۆن بوونەوەرێکی ناژەهراوییە کە راوەکانی خۆی دەخنکێنێت و ئینجا قووتیان دەدات. ئەم بوونەوەرە بەگشتی لە ناوچە باشوورییەکانی فلۆریدا دەژیت و بوونیان لەم ناوچەیە کۆمەڵێک مەترسیی بۆ دانیشتووانەکەی دروست کردووە. ئەم جۆرە مارە بوونەوەری خۆجێیی ویلایەتی فلۆریدا نین و کە دەیەی 1980ـەوە لەوێ دەرکەوتوون و ئەگەر هەیە بڵاوبوونەوەیان لە ئەنجامی راکردن یان ئازادکردنی یەکێک لە جۆرەکانی لە ناو سروشتدا رووی دابێت.
دایرەی پاراستنی ژینگەی فلۆریدا داوای لە خەڵک کردووە هەر کات لەگەڵ پیتۆن رووبەڕوو بوونەوە لەناویان ببەن. هەڵبەت توێژینەوەکان سەبارەت بە ئاستی جیوەی جەستەی ماری پیتۆن لە سەرەتادایە و تیمی لێکۆڵینەوە لەئێستادا لە قۆناغی کۆکردنەوەی نموونەی گۆشتی ئەم مارەدایە کە بەهۆی کۆرۆناوە پرۆژەکەیان هەندێک دواکەوتووە.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved