23/12/2020 06:00 PM

بەم جۆرە سەرەڕای بەکارهێنانی دەمامک سووراوی لێوت ناشێوێت

پەتای کۆرۆنا لەلایەکەوە بووەتە هۆی گەرمبوونی بازاڕی دەمامک و لەلایەکی دیکەوە کەمبوونەوەی فرۆشی سووراوی لێوی لێکەوتووەتەوە. بۆ نموونە ژنانی بەریتانی پێشتر هەموو ساڵێک 100 ملیۆن پاوندیان سەرفی کڕینی سووراو دەکرد بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە فرۆشی سوراوی لێو لە ماوەی مانگەکانی ئاگۆست بۆ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ 49٪ دابوزیوە.
هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی فرۆشی سووراوی لێو، بازاڕی کەرەستەی جوانکاری بۆ چاو گەرم بووە چونکە ئێستا خانمان هەوڵ ئەدەن جەخت بکەنەوە سەر ئەو شوێنانەی کە دەمامک دایناپۆشێت و هەر بۆیە لەسەر جوانکاری چاو چڕ بوونەتەوە.
لەئێستادا زۆر کەس ئەم پرسیارە لە خۆیان دەپرسن کە بەهۆی بوونی کۆرۆنا و بەکارهێنانی دەمامک پێویست نییە سووراوی لێو بەکار بێت، بەڵام دەماک بەکارهێنانی دەمامک لە ماوەی رۆژدا بەردەوام نییە و لە هەندێک شوێندا دەمامکەوە لە روخسارمان دەکەینەوە و واباشە لەو کاتانەدا رواڵەتێکی جوان و شیاو دەرکەوێت.
مەیکەپ ئارتیستە بەناوبانگەکانی جیهان کۆمەڵێک ریکاریان پێشنیار کردووە بۆ ئەوەی چی بکەین کە بەهۆی بەکارهێنانی دەمکەوە سووراوی لێو نەشێوێت و رواڵەتێکی ناشیرینی نەبێت. بۆ مانەوەی زیاتر سووراو لەسەر لێو دەبێ لێوەکانی خۆتان بە قەڵەمی جوانکاری لێو کە رەنگەکەی هەمان رەنگی سووراوەکەتانە پڕ بکەنەوە. بەم جۆرە مانەوە رەنگی سووراوەکە لەسەر لێو زیاتر دەبێت. یان دەتوانن لەجیاتی ئەوەی راستەوخۆ سووراوەکە لە لێوتان بدەن، یارمەتی لە قامکەکانتان وەربگرن بۆ ئەم کارە. لەم حاڵەتەدا سووراوەکە بە زەختێکی زیاترەوە بە لێوەکانەوە دەنووسێت و درەنگتر لێدەبێتەوە.

 

سەرچاوە: cnalifestyle

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved