23/12/2020 06:01 PM

سوودە تەندروستییەکانی هێل(حێل)

هێل دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ڤیتامین و مەوادی کانگەیی وەکوو پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامین C و لە پێکهاتەکەیدا کاربۆهیدرات، پرۆتین و ریشاڵی تێدایە و هیچ کۆلستڕۆڵێکی نییە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم خۆراکە دەرمانییە دەخەینە روو.

بەرگیری لە شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە
ئەم شێرپەنجەیە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنە لە جیهاندا. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو هێلەی لە سیستمی خۆراکدا هەیە، بە سەرکەوتوویی توانیویەتی تا 48٪ بەرگیری لە شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە بکات.

تەندروستیی دڵ

ئەو مەوادەی لە پێکهاتەی هێلدا هەن بەرگیری لە کۆبوونەوەی "لیپیدەکان" لە جەستەدا دەکەن. هێل دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنتێک کە بۆ کۆنتڕۆڵ ئاستی کۆلستڕۆڵ رۆڵێکی کارای هەیە.

رێکخستنی شەکری خوێن

بەپێی توێژینەوەکان دەرکەتووە هێل دژی نەخۆشیی شەکرەیە و دەتوانێ شەکری خوێن رێک بخات. ئەو توێژینەوانەی راستەوخۆ لەسەر مرۆڤ ئەنجام دراون نیشانیان داوە کە هێل دەتوانێ تەنانەت بەرگیری بکات لە تووشبوون بە شەکرە.

دژە خەمۆکییە
پطدەچێ هێل تایبەتمەندیی دژە خەمۆکی هەبێت. بۆنی هێل، زیاترین کەڵکی هەیە لە "بۆن‌دەرمانی"ـدا و جگە لە خەمۆکی دەتوانێ کێشەکانی گەدە و سییەکان چارەسەر بکات.

تەندروستیی ددان
چەندین سەدەیە کە هێل لە زانستنی پزیشکیی دێرینی وڵاتی چیندا بۆ چارەسەری کێشەکانی ددان کەڵکی لێوەردەگیرێت. پاش بەرهەمهاتنی ئەنتی‌بایۆتیکەکان دەرکەوت کە ئەم دەرمانانە جگە لە سوودەکانیان هەندێک زیانیشیان هەیە بۆ نموونە ناچالاک کردنی بەکتریان بەسوودەکانی ناو ریخۆڵە. بەڵام بەهاراتەکان بۆ نموونە هێل ئەم میکرۆبە بەسوودانە لەناو نابەن.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved