سەوزەواتەکان بەهۆی سوودەکانیان بۆ تەندروستی گرنگن. زۆرینەی سەزەواتەکان لەگەڵ ئەوەی کالۆریان کەمە، مەوادی کانگەیی و ڤیتامینیان زۆرە. هەندێک لە سەوزەواتەکان لەوانەی دیکە بەسوودترن، بۆ نموونە ئەو سەوزەواتانەی کە دەتوانن لەگەڵ ورووژانی جەستە بەربەرەکانی بکەن یان مەترسیی نەخۆشییەکان کەم بکەنەوە. سپیناخ: یەک کۆپ سپیناخ(30 گرام)ـی خاو 56٪ لە پێویستیی رۆژانەی ئێوە بە ڤیتامین A و سەرجەم پێویستیتان بە ڤیتامین K دەستەبەر دەکات. هەروەها سپیناخ دەوڵەمەندە بە ئەنتیئۆکسیدەنت لە دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم بکاتەوە. گێزەر: ئەم سەوزەیە دەوڵەمندە بە بێتاکارۆتێن کە لە جەستەدا دەبێت بە ڤیتامین A. ئەو ئەنتیئۆکسیدەنتەی لە پێکهاتەی گێزەردایە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و سی کەم دەکاتەوە. برۆکلی: ئەم سەوزەیە یەکێکە لە جۆرەکانی کەلەرم و پڕاوپڕە لە مادەی سۆلفۆر کە بەرگیری لە گەشەی شێرپەنجە دەکات و بەکارهێنانەکەی مەترسیی نەخۆشییە درێژماوەکان کەم دەکاتەوە. سیر: سیر یەکێک لەو مادە خۆراکیانەیە کە هەر لە کۆنەوە کەڵک لە سوودە تەندروستییەکانی وەرگیراوە. بەپێی توێژینەوەکان سیر دەتوانێ ئاستی "تریگلیسیرید"ـی خوێن کەم دەکاتەوە، ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت و تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە. گەڵای چەوەندەر: ئەم سەوزەیە کەم کالۆرییە بەڵام رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینە پێویستەکانی لەخۆیدا جێگیر کردووە بۆ نموونە ڤیتامینەکانی C، A، K و هەروەها مەنگەنیز و مەگنسیۆم. گەڵای چەوەندەر ئاستی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی نەخۆشیی شەکرە کەم دەکاتەوە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure