24/12/2020 02:26 PM

ئەگەر واز لە خواردنی چەوری بهێنین چی روو دەدات؟

کاتێک رجێم دەکەین، زۆر جار یەکەم شتێک لە بڕیار دەدەین نەیخۆین چەوریە. راستە خواردنی چەورییە زیانبەخشەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێشی جەستە بەڵام چەوریە بەسوودەکان بۆ جەستە پێویستن. سڕینەوەی سەرجەم چەوریەکان لە سیستمی خۆراکدا دەتوانێ لەسەر تەندروستیی جەستە و دەروون شوێن دابنێت و لەوانەیە هەوڵەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی لەش و لارێکی دڵخواز لەناو بێ ئاکام بمێننەوە. لەدرێژەدا بۆمان روون دەبێتەوە کە بۆچی زیانی وازهێنانی لە خواردنی چەوری لە سوودەکانی زیاترە.

لەوانەیە زیاتر هەست بە برسێتی بکەن
چەوری مادەیەکی خۆراکی گرنگە و بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە سیستمی خۆراکدا پێویستە. رادەیەکی کەم لەم مادەیە ئێوە تێر دەکات بەڵام ئەگەر بڕیار بدەن ئەم کەمە چەوریەش نەخۆن ئەگەر هەیە ئەم کەمبوونی کالۆرییە لە رێگاکانی دیکەوە قەرەبوو بکەنەوە؛ بۆ نموونە خواردنی شیرنەمەنی.

لەوانەیە بیرگە و هۆشتان لاواز بێت
ئەگەر بەتەواوەتی چەوری لە بەرنامەی خواردنەکانتان بسڕنەوە کەم کەم هەست بەوە دەکەن لە ئەو هۆشیارییەی جارانتان نەماوە. خواردنی چەورییە بەسوودەکان تەندروستیی مێشکی لێدەکەوێتەوە و سەلمێندراوە کە بۆ نموونە زەیتی زەیتوون و ماسی دەتوانن بیرگە و هۆش بەهێز بکەن.

لەوانەیە دڵتان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە
خواردنی چەورییە تەندروستەکان سوودی زۆری بۆ دڵ هەیە. ئەو سیستمە خۆراکیانەی لە ماسی و دانەوێڵە چەورەکانی تێدایە مەترسیی جەڵتەی دڵ کەم دەکەنەوە. بەپێی توێژینەوەکان خواردنی رۆژانەی نیوە کەوچکێک زەیتی زەیتوون ئەگەری تووشبوون بە ئازارەکانی دڵ تا 15٪ کەم دەکاتەوە.

لەوانەیە کێشتان زیاد بکات
سیستمی خۆراکی کەم چەوری بەر بە میتابۆلیزمی جەستە دەگرێت. بەپێی توێژینەوەکان بەشێک لە چەورییە بەسوودەکان بۆ نموونە ئەو چەورییەی بادەم هەیەتی خێرایی پرۆسەی میتابۆلیزم زیاد دەکات و ئەمەش دابەزینی کێشی جەستەی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved