ئەڤەکادۆ دارێکە بە بەرزایی 6 مەتر و لە ناوچە گەرمێنەکانی ئەمریکا، بەڕازیل و رۆژئاوای هیند پەروەردە دەبێت. ئاخێزگەی سەرەکی ئەم دارە ئەمریکای لاتینە و لەوێوە بە وڵاتانی دیکە بڵاو بووەتەوە. گەڵای ئەم دارە ئەستوور و سەوز و گوڵەکانی بچووک و سەوزن. میوەکەی هاوشێوەی هەرمێ پێستێکی رەقی هەیە و رەنگەکەی رەش ین سەوزێکی تاریکە. نزیکەی 400 جۆری ئەڤەکادۆ هەیە کە هەندێکیان پێستەکەیان رێک و سەوزیان هەیە و هەندێکیشیان پێستەکەیان زبر و رەشە. ئەم میوەیە بەنیسبەتی میوە و سەوزەکانی دیکە، ئەنتیغئۆکسیدەنتێکی زیاتری هەیە. ئەمە راستییەکی سەرسوڕهێنەرە کە تەنها لە پێستی ئەڤەکادۆدا 30٪ ئەنتیئۆکسیدەنت و لە ناوکەکەیدا 70٪ ئانتیئۆکسیدەنتی تێدایە. ئەم ئەنتیئۆکسیدەنتانە رادەی کۆلستڕۆڵ کەم دەکەنەوە و بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەرس دەکەن.
سوودە تەندروسییەکانی ئەڤەکادۆ بریتین لە: *گەڵای ئەڤەکادۆ بەشێوەی کوڵاو سووڕی مانگانە رێک دەخات و سکچوون لەناو دەبات. *ئەڤەکادۆ گەدە بەهێز دەکات. *بای سک لەناو دەبات. *بۆ چارەسەریی نەخۆشیی زەردوویی بەکار دێت. *دەبێتە هۆی گەشەی مناڵان چونکە دەوڵەمەندە بە مەوادی کانگەیی جۆراوجۆر. *ئەڤەکادۆ بەرهەمهاتنی خوێن بەهێز دەکات و کەوانوو بۆ نەخۆشی کەمخوێنی زۆر بەسوودە. *چونکە شەکری کەمە خواردنەکەی بۆ تووشبووانی شەکرە زۆر گونجاوە. *ماندوویەتی لەناو دەبات *چونکە مادەی "تریپتۆفان"ـی تێدایە بێخەوی چارەسەر دەکات. هەوڵ بدەن لەگەڵ نانی ئێوارە بیخۆن.
سەرچاوە: organicfacts
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure