25/12/2020 07:36 PM

هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی قسه‌ى‌ منداڵ

د.ڤیان عومه‌ر موسا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه‌ له‌دایكبووان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی قسه‌كردن له‌ منداڵدا.

هۆكاری دواكه‌وتنی قسه‌ له‌ منداڵدا زۆرن، به‌ڵام باوترینیان:
*دواكه‌وتنی عه‌قڵی
*نه‌خۆشی ئۆتیزم
*كێشه‌ی ناوده‌م وه‌ك (په‌تی زمان، كونی مه‌ڵاشو)
*هۆكاری بۆماوه‌یی هه‌ندێكجار ئاساییه‌و له‌ كه‌سی تری خێزاندا هه‌بووه‌.
*هۆكاری خێزانی (قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا یان پشتگوێخستنی منداڵ).

چ كاتێك پێویسته‌ منداڵ ببینرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌
*ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی خوار 6 مانگ بێت و به‌ده‌نگی به‌رزو له‌ناكاو ڕانه‌چڵه‌كێت
*ئه‌گه‌ر 6 مانگ بێت و گروگاڵ نه‌كات.
*ئه‌گه‌ر 10 مانگ بێت و وه‌ڵامی ناوی خۆی نه‌داته‌وه‌
*ئه‌گه‌ر 12 مانگ بێت و قسه‌كردنی ته‌نها گروگاڵێكی كه‌م بێت.
*ئه‌گه‌ر ساڵ و نیوێك بێت و به‌لانی كه‌م شه‌ش وشه‌ نه‌زانێت.
*ئه‌گه‌ر 2 ساڵ بێت و كه‌سوكاری به‌لانی كه‌م 50% قسه‌كانی تێنه‌گه‌ن
*ئه‌گه‌ر 3 ساڵ بێت و كه‌سی غه‌ریب له‌ قسه‌ی تێنه‌گه‌ن

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved