26/12/2020 06:12 PM

ئایا هەویری ددان زیپکە لەناو دەبات؟

ئەگەر ئێوەش بەشوێن رێگەچارەی خێرا بۆ چارەسەریی زیپکەوەن، لەوانەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی هەویری ددان بۆ ئەم مەبەستە هەندێک بابەتتان بیستبێت و چونکە ئەم کەرەستەیە لەبەردەستە و هیچ خەرجییەکی نییە لەوانەیە تاقیشتان کردبێتەوە. بەڵام دەبێ بزانن کە ئەم شێوازە لەگەڵ ئەوەی کە زۆر جار باسی دەکرێت، هیچ سوودێکی نییە و لەدرێژەدا هەندێک لە زیانەکانی دەخەینە بەر باس.

زانیاری بەتاڵ

سەرەتا دەبێ بزانین کە بەپێی توێژینەوەکان مادەی "تری کلۆسان" کە لە پێکهاتەی هەویرەکانی دداندا هەن  و دەنگۆی ئەوە هەبوو کە زیپکە چارەسەر دەکات، زیان بە هۆرمۆبەکانی تیرۆئید دەگەیەنێت. تەنانەت ئێستا کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانیش ئەم مادەیە لە پێکهاتەی هەویری دداندا بەکار ناهێن.

ورووژانی پێست
ئەوە بزانن کە هەویری ددان بۆ پاککردنەوە و سپی‌کردنەوەی ددان بەرهەم هاتووە نەک بۆ ئەندامێکی هەستیاری وەکوو پێست؛ هەویری ددان PHـێکی تایبەتی هەیە و ئەوەش لەوانەیە پێست تووشی ورووژان بکات. تێکچوونی PH(ئاستی ئاسیدی بوون)ـی پێست دەبێتە هۆی سووتانەوە و کزانەوەی پێست.

وشکبوونی پێست
تەنانەت ئەگەر بەرگیری لە ورووژانیش بکەن، دژکردەوەیەکی خراپی دیکە دروست دەبێت؛ ئەگەر پێست بەهۆی بەکارهێنانی هەویری ددانەوە وشک بێت، ئەگەر هەیە ژمارەی زیپکەکان زیاد بکەن.

پەڵەپەڵە بوونی پێست
"سودیۆم لۆریل سۆلفات" مادەیەکی دیکەیە کە لە زۆرینەی هەویرەکانی دداندا هەیە و بەپێی رادەی هەستیاری پێست لەوانەیە ببێتە هۆی پەڵەپەڵە بوونی پێست.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved