زەیتی ناوکی ترێ (Grape seed oil) بەرهەمێکە کە لە پرۆسەی گرتنی ئاوی ترێدا پێک دێت. پاش گرتنی ئاوی ترێ، ناوەکانی جێدەمێنن و ئەم ناوکانە زەیتیان لێ دەگیرێت. ئەم مادەیە یەکێک لە باشترین مادە سروشتییەکانی بۆ جوانکاری پێست و هەروەها بۆ خواردن دروست کردن و دەکرێ وەکوو جێگرەوەی رۆنە باوەکانی ناو بازاڕ(رۆنی گۆڵەبەڕۆژە) بەکار بێت. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی زەیتی ناوکی ترێ دەخەینە روو. *"ئاسید لینۆلیک" بۆ بەرهەمهێنانی بەشێک لە هۆرمۆنەکان بۆ نموونە "پرۆستاگلاندین" پێویستە و بەر بە خەستبوونەی خوێن لە دەمارەکاندا دەگرێت. *ئەم زەیتە کۆلستڕۆڵی نییە و هەر بۆیە بۆ دابەزاندنی بەکارهێنانی چەورییە زیانبەخشەکان کە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن بژاردەیەکی گونجاوە. *ئەم زەیتە بەهۆی ئەوەی کۆلستڕۆڵی بەسوود واتە HDLـی هەیە، رادەی "تری گلیسیرید" کە لە شکانی چەوریە زیانبەخشەکان پێک دێت، کەم دەکاتەوە. *زەیتی ناوکی ترێ بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی نەرمکەرەوەی هەیە و لەگەڵ پێکهاتەی زۆرینەی کرێمەکان هاوتایە، لە بەرهەمهاتنی بەرهەمە جوانکاری و تەندروستییەکاندا بەلێشاو کەڵکی لێوەردەگیرێت.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure