26/12/2020 06:16 PM

چەند ئەندامی جەستە تەمەنی راستەقینە دەردەخەن+وێنە

یەکەم نیشانەکانی پیربوون لە دەیەی بیستی ژیاندا دەردەکەون، ئەو کاتەی کە چین و چرچی دەوروپشتی چاوەکان دەتەننەوە. زۆرینەی ئێمە لەو هەوڵانەی کە بۆ پاراستنی گەنجێتیمان دیدەین، زۆرتر لەسەر روخسارمان چڕ دەبینەوە. بەڵام جگە لە روخسار، هەندیک لە بەشەکانی دیکەی جەستە هەن کە تەمەنی راستەقینەمان نیشان دەدەن. لەم بابەتەدا لەگەڵ ئەم بەشانەی جەستە ئاشنا دەبین.

ئانیشکەکان


لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دەوروبەری ئانیشک چرچ دەبێت. وشکیی و چرچبوونی پێست هۆکاری زۆرە. بۆ نموونە لێکخشانی بەردەوانی ئانیشک لەگەڵ جلوبەرگ و شتی لەم چەشنە ئەم بەشە وشک دەکەن. دابەزینی لەنەکاوی کێشیش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەم مەبەستە.

دەستەکان


دەستەکان یەکێک لە یەکەم بەشەکانی جەستەیە کە نیشانەکانی جەستەی تێدا دەردەکەوێت. لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، پیست کۆلاژنی خۆی لەدەست دەدا و پاراستنی ئاو لە پێستدا ئەستەم دەبێت. ئەم بابەتە وشکبوونی و خورانی پێستی لێدەکەوێتەوە.

نینۆک


نیکۆکەنتان ئاوێنە باڵانوێنی تەندروستیی گشتیی ئێوەن و دەرخەری ئەو گۆڕانکاریانەن کە لەماوەی زەمەندا بەسەر جەستەدا دێت. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن خێرایی گەشەی نینۆکەکان کەم دەبێت و رێگە خۆش دەبێت بۆ ئەوەی وشک بن و بشکێن.

مل


یەکێک لە باوترین نیشانەکانی پیربوون لە ملدا خۆی دەنوێنێت، ئەو کاتەی پێستی ئەم بەشە شل دەبێ و شۆڕ دەبێتەوە و دواتر پەڵەی قاوەیی لەسەر پەیدا دەبێت. هۆکاری ئەم پەڵانە لەوانەیە بەشێک لە زیانەکانی تیشکی خۆر، هۆکارە جینەتیکییەکان یان قەڵەوێ بێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved