له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایينی، له هه‌موو جیهان به‌تایبه‌ت له وڵاتانی زۆرینه مه‌سیحی، له‌رێگه‌ی بابا نۆئێل كه ره‌مزێكه بۆ یادی سه‌ری ساڵی نوێ، ئه‌و یاده به‌رز ده‌نرخێنن. به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر یاده‌كه ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی بابانۆئێل ده‌گێڕن له‌گه‌ڵ پۆشينی ئه‌و جلوبه‌رگه تایبه‌ته، ده‌مامك به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌به‌ستن، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كه‌سایه‌تی بابانوئێل به‌وشێوه‌یه خۆی نمایش بكات. خاك - سكای نیوز العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure