27/12/2020 06:41 PM

سوودەکانی خواردنەوەی چای نەعنا

کەمکردنەوەی "تا": لە پێکهاتەی نەعنادا مادەیەکی تێدایە بە ناوی "مێنتۆل/ Memthol". مێنتۆل بەشێوەی بژاردەیی، عەسەبەکانی پەیوەندیدار بە سەرما دەورووژێنن و هەست بە فێنکایی و سەرما دەکەیەن.

تەندروستیی کۆئەندامی هەرس: رۆنی نەعنا و چای نەعنا هەزاران ساڵە بە مەبەستی تەندروستیی کۆئەندامی هەرس بەکار دێت. خواردنی نەعنا ئازاری گیرانی ماسولکەکانی سک کەم دەکاتەوە و غازاتی جەستە لەناو دەبات. نەعنا هەروەها سووڕی کیسەی سەفرا زیاد دەکات و ئەمەش خێرایی دەبەخشێت بە خستەدەرەوەی پیسایی لە جەستە.

لەناوبردنی هەستی رشانەوە: کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە بوون، چای نەعنا بخۆنەوە. بۆ نموونە ئەگەر گەشتەکەتان بە فڕۆکەیە یان کەشتییە ئەگەری ئەوەی تووشی حاڵەتی رشانەوە بن زۆرە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە چای نەعنا بخۆنەوە.

کەمکردنەوەی هەناسەسواری: چای نەعنا دژی گیرانی ماسولکەکانە و هەروەها کۆکە و هەناسەسواریش کۆنتڕۆڵ دەکات. چای نەعنا بە ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی قوڕگ و قەفەزی سنگ، نیشانەکانی هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا لەناو دەبات.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە: بەکتریاکان هۆکارن بۆ تا لێهاتن، کۆکە و هەڵامەت. چای نەعنا دژە بەکتریاشە. بە خواردنەوەی ئەم چا بەتامە لە نەخۆشییەکانی وەرزی سەرما بەدوور دەبن. هەروەها کۆمەڵێک مادە و پێکهاتەی ناوازە لە نەعنادا هەیە بۆ نموونە: ڤیتامین B، پۆتاسیۆم، ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان و کالیسیۆم.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved