27/12/2020 06:43 PM

بۆ هەندێک جار مناڵان بە باشی خۆراکەکەیان ناخۆن؟

نەخواردنی مناڵ کێشەی زۆرینەی دایک و باوکەکانە. لەوانەیە سەرەتا بە چەند خۆراکی دیاریکراوەوە دەست پێبکات؛ بەڵام پاش ماوەیەک دەبینن مناڵەکەتان جگە لە دوو جۆر خواردن دەم لە هیچ نادات. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ لەسەر هۆکارەکانی نەخواردنی خۆراک لە لایەن مناڵەوە چڕ بینەوە.

ئێش
ئەگەر نەخواردنی خۆراک لەلایەن مناڵەوە بابەتێکی نوێیە، ئەگەر هەیە خواردن مناڵەکە ئازار ئەدات. ئەگەر مناڵەکە هاوکات تای لێبێت ئەگەری ئەم بابەتە زیاد دەکات. لەجیاتی ئەوەی لە منەڵەکەتان تووڕە بن، پرسیاری لێبکەن و هەول بدەن سەرچاوەی کێشەکە بدۆزنەوە. ئێشی قوڕگ، ئێشی ددان و ریفلاکسی گەدە دەتوانن بەشێک لەو ئازارانە بن کە بەگیری لە خواردنی مناڵ دەکەن.

کێشەی رەفتاری
هەندێک جار مناڵ بەهۆی جیاوازەوە تووشی سترێس و دڵەڕاوکێ دەبێت و ئیشتیای خواردن ناکات. هەڵبەت ئەم جۆرە کەم ئیشتیایی و نەخواردنە کاتییە و پێویست نییە نیگران بن. لەکاتی لەم چەشنەدا لەگەڵ مناڵەکەتان قسە بکەن و دڵنیای بکەنەوە کە ئێوە لە هەر دۆخێکدا پشتگیری دەکەن

تێکچوونی سیستمی خواردن

ئەم کێشەیە کە گەورەساڵانیشدا روو دەدات و لە مناڵاندا بەشێوەی "خۆپاراستن لە خواردن" یان "بەرتەسک کردنەوەی خواردن" خۆی دەردەخات. ئەم دوو کێشەیە کاتێک جێی مەترسییە کە مناڵەکە تووشی کەمبوونی وزە بکات. مناڵ بەم کێشەیەوە بە باشی گەشە ناکات و جگە لەمانە لەسەر هەڵسوکەوت و پەیوەندییەکانی مناڵیش کاریگەریی نەرێنی دەبێت.

تواناییەکانی جووڵە

نەخواردنی خۆراک لەلایەن مناڵەوە لەوانەیە پەیوەندی بە تواناییەکانی جووڵەی دەمەوە هەبێت. ئەگەر ئەم کێشەیە لەئارادە بێت مناڵەکە لەکاتی خواردندا دەکۆکێت، لەوانەیە خۆراکەکە لە قوڕگی بگیرێت یان تووشی رشانەوە بێت. ئەم کێشەیە زۆر جدییە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، قەرەبوو کردنەوەی کاریگەرییەکانی زۆر ئەستەمە. 

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved