27/12/2020 06:45 PM

ئایا خواردنی ئەنەناس بەسوودە؟

ئەنەناس هاوشێوەی سەرجەم میوەکانی ناو سروشت، دەوڵەمەندە بە مادە بەسوودەکان بۆ جەستەی مرۆڤ و بەکارهێنانەکەی بەردەوام لەلایەن کارناسانی خۆراک و پزیشکەکانەوە پێشنیار کراوە. لەدرێژەدا هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی خواردنی ئەم میوە بەتامەی ناوچە گەرمەکان دەخەینە روو.

یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات
ئەنەناس بریتییە کە کۆمەڵێک ئەنزیمی هەرس بە ناوی "برۆملانین" کە یارمەتی هەرسی خواردن دەکەن. ئەم ئەنزیمانە وەکوو "پرۆتێئاز" هەڵسوکەوت دەکەن و پرۆتینەکان دەکەن بە پێکهاتەی بچووکتر بۆ نموونە ئاسید ئامینی و پێپتیدەکان. کاتێک پێکهاتەیەکی گەورە دەشکێت، بە ئاسانی لە رێگای ریخۆڵەوە دەڕواتە ناو خوێنەوە.

لەناوبردنی کۆکە

ئەنەناس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C. ئەنەناس مادەی "برۆملین"ـی تێددایە و هەروەها ئەنزیمێک کە تایبەتمەندیی دژە-ورووژانی هەیە و هەوکردنەکان لەناو دەبات. کاریگەریی ئاوی ئەنەناس 5 بەرابەر باشتر لە شەربەتە کیمیاوییەکان لەسەر کۆکە و ئازارەکانی سنگ.

بەرگیری لە شێرپەنجە

ئەنەناس پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ڤیتامین C. لە پێکهاتەی ئەنەناسدا مەنگەنیز، برۆملین، فلانۆئیدەکان، ڤیتامین A، بێتاکارۆتێن و ڤیتامین Bـێی تێدایە کە سەرجەمیان تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیان هەیە.

سیستمی سووڕی خوێن بەهێز دەکات

ئەنەناس پڕاوپڕە لە مادەی "مس" کە بۆ پێکهاتنی خانە سوورەکانی خوێن زۆر پێویستە. خواردنی رۆژانەی ئەنەناس بۆ ئەو کەسانەی عەمەلیاتیان کردووە و خوێنیان لەبەر رۆیشتووە زۆر بەسوودە. تووشبووانی نەخۆشی "فشاری خوێنی بەرز" دەتوانن بەیانیان و شەوانە ئەنەناس بخۆن بۆ ئەوەی فشاری خوێنیان رێک بخرێت.

تەندروستیی دەم و ددان

ئەم میوەیە یەکێک لە باشترین میوەکانە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکانی دەم و ددان. ئەنەناس پووک و ددان بەهێز دەکات و لە بەرانبەر شێرپەنجەی دەمدا دەیپارێزێت.

 

سەرچاوە: timefornaturalhealthcare

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved