27/12/2020 10:31 PM

له ‌سلێمانیه‌وه‌ دووه‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو

خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ كێبڕكێیه‌كی زانستی زانكۆكانی جیهاندا، توانی دووه‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت.

د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له‌ زانكۆكه‌م ده‌كه‌م كه‌ توانی ده‌سكه‌وتێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت و بچێته‌ پێشبڕكێی زانكۆكانی جیهان دوای هێنانی پله‌ی دووه‌م له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زانكوی سه‌لاحه‌دین، ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ له‌ پێشبڕكی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی هواوی زانكۆمان به ده‌ستی هێناوه‌، پیرۆزه‌ دووباره‌ سه‌رمان به‌رزه‌ به‌ خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژی ئینفورماتك.

وتیشی: خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ پێشبركێی كۆمپانیای هواوی جیهانی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكخرابوو، پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستده‌هێناو به‌نوێنه‌رایه‌تی تیمی عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌ پێشبڕكێی جیهانی Huawei ICT كه‌ بڕیاره‌ ساڵی ئاینده‌ به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستنیشانكرا.

جێی ئاماژه‌یه‌، رۆژی 26-12-2020 پێشبڕكێی كۆمپانیای هواوی جیهانی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ به‌شداری 13 تیم له‌ 11 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بۆ ماوه‌ی 7 سه‌عات و له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا خوێندكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (بیلال محه‌مه‌د حامد) له ‌به‌شی نیتوركین  له ‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفورماتك پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستده‌هێناو هه‌ڵبژێردرا بۆ نوێنه‌رایه‌تی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ دوو خوێندكاری دیكه‌ له ‌زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ، به‌و ئه‌نجامه‌ش تیمی عێراق سه‌ركه‌وت بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێیه‌كی جیهانی وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تیه‌ بۆ زانكۆی ناوبراو به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌گشتی.


خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved