د.تیشك محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵ و كۆرپه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا شێوازی فێربوونی منداڵ به خواردن ڕوونده‌كاته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.تیشك ده‌ڵێت: با قاپ و كه‌وچك و كوپی منداڵه‌كه‌ت تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش بن. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه كه گونجاوترین ته‌مه‌ن 4 بۆ 5 مانگییه، كه ده‌بێت سه‌ره‌تا به یه‌ك جۆر دانه‌وێڵه ده‌ستپێبكه‌ن له شێوه‌ی شۆربایه‌كی ڕوون بۆی بكوڵێنرێت و دوای یه‌ك یان دوو هه‌فته ورده ورده شۆرباكه خه‌ستتر بكرێته‌وه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ ڕاهاتنی منداڵ به خواردن، دانه‌وێڵه‌كان تێكه‌ڵبكه‌و چه‌ند خواردنێكی تر بۆ شوربا تێكه‌ڵه‌كه زیادبكه، وه‌كو گێزه‌رو په‌تاته‌و....هتد. پاشان مریشك و ئینجا گۆشت. له كۆتاییدا ده‌ڵێت: پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌و خواردنه‌ی باسمانكرد، ئینجا میوه‌ی بده‌رێ به‌جۆرێك كه سه‌ره‌تا یه‌ك جۆر میوه‌ی بده‌رێ و 3 بۆ 5 ڕۆژ جارێك میوه‌یه‌كی تری بۆ زیادبكه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ویستت شه‌ربه‌تی بده‌یتێ ئه‌بێت شه‌ربه‌تی میوه‌ی تازه بێت و هیچجۆره شه‌كرێكی تێنه‌كرێت و له كوپدا په‌سه‌ندتره وه‌ك له‌وه‌ی به بوتڵ و مه‌مه بیدرێتێ. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure