27/12/2020 10:45 PM

له زستاندا پێویسته‌ ئه‌م خۆراكانه‌ بخورێن

هه‌ندێك جۆری سه‌وزه‌و خۆراك هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ پێویستن به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی زستاندا، به‌وپێیه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌ كه‌شوهه‌وا سارده‌و ئه‌و خواردنانه‌ش به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێزده‌كه‌ن و له ‌توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ وه‌رزییه‌كان ده‌تپارێزێت.

سایتی سیدتی ئه‌و خۆراكه‌ به‌سوودانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش:

* ئه‌نه‌ناس
* سێو
* پرته‌قاڵ
* قه‌رنابیت
* سیر
* گێزه‌ر
* سپێناغ
* خورما
* ماسی
* هه‌نگوین

ئه‌م خۆراكانه‌ی كه‌ دیاریكراون، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕێكی باش ڤیتامینه‌كانی به‌گشتی و ڤیتامین C به‌تایبه‌تی تێدایه‌، هه‌روه‌ها بڕی پێویست ئاو و كانزاكان و كاربۆهیدراتیان تێدایه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان وزه‌ به‌ له‌ش ده‌ده‌ن و به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێزده‌كه‌ن و واده‌كات بپارێزرێن له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت.

خاك - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved