خورما میوەیەکە کە لە زۆرینەی ناوچە گەرمەکاندا دەڕوێت. بەکارهێنانی خورما لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە. ئەو خورمایەیەی لە وڵاتانی رۆژئاوایی دەفرۆشرێت زیاتر خورمای وشککراوە. سەبارەت بە سوودەکانی ئەم میوە شیرین و بەتامە هەندێک شتمان بیستووە و لەم بابەتەدا کۆمەڵێک زانیاریی زانستی سەبارەت بە خورما ئاراستە دەکرێت. دابینکردنی وزە: لە ماوەی دووگیانیدا، پێویستتان بە وزەیەکی زیاتر هەیە. خواردنی خورما بەشێوەی رۆژانە دەتوانێ شەکری پێویست بۆ جەستە دابین بکات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی زیادبوونی کالۆرییەکانی ئێوە. قەبزبوون لەناو دەبات: خورما پڕاوپڕە لە ریشاڵ کە یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات باشتر کار بکات و لە قەبزبوون بەدوور بێت. بەرگیریی لە کەموکووڕییەکانی کاتی مناڵبوون: خورما سەرچاوەیەکی گونجاوە بۆ "فۆلات". فۆلات بەرگیری لە کەموکووڕییەکانی کاتی مناڵبوون کە پەیوەندیی بە مێشک و بڕبڕەی پشتەوە هەیە دەکات. دابینکردنی ڤیتامین K: ڤیتامین K دەبێتە هۆی بەستنی خوێن و بەرهەمهاتنی ئێسک. مناڵ بە ڤیتامین Kـیەکی کەمەوە لەدایک دەبێت. ئەگەر دایک خورما بخوات، لەکاتی شیرپێدان بە مناڵەکە دەتوانێ ڤیتامین Kـی ناو پێکهاتەی ئەم میوەیە بگوازێتەوە بۆ کۆرپەکەی. پاراستنی هاوسەنگی ئاو و خوێ: خورما پوتاسیۆمی تێدایە کە هاوسەنگی ئاو و خوێ دەپارێزێت، فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات و بەرگیری لە گرژبوونی ماسولکەکان دەکات. کەمبوونی ئەم مادە کانگەییە دەتوانێ ببێتە هۆی کێشەکانی گورچیلە. گەشەکردنی ئێسک و ددان: مەگنسیۆم یەکێکی دیکە لە مادە پێویستەکانە کە یارمەتی جەستە دەدات بۆ پێکهاتنی ددان و ئێسک. هەروەها شەکر و فشاری خوێنیش رێک دەخات.
سەرچاوە: momjunction
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure