28/12/2020 12:39 PM

زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک

مۆبایلە زیرەکەکان لەڕاستیدا بوون بە بەشی جیانەکراوەی دەست. بوونی مۆبایل لەوانەیە بابەتێکی بێ زیان بێت بەڵام گیرۆدەی خۆیمان دەکات. تەنانەت بەراورد کراوە ئێمە لە ماوەی هەفتەدا بە ئەندازەی یەک رۆژی تەواو سەرقاڵی مۆبایلەکەمان دەبین. ئەم گیرۆدەبوونە زیانی جەستەیی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. لە ژێرەوە ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

ئێشی مل
ئەو فۆرمەی کە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل و لاپتۆپدا بەسەر جەستەدا دەسەپێت پێی دەگوترێت Text Neck یان iHunch. چون لەم حاڵەتەدا خۆمان کۆم دەکەینەوە و ملمان بۆ پێشەوە دەنووشتێنینەوە و ئەم کارەش ئێشی مل و لاوازبوونی ماسولکەکانی ئەم بەشەی لێدەکەوێتەوە. هەوڵ بدەن لەکاتی بەکارهێنانی ئەم ئامرازانەدا رێک دانیشن و واباشە شاشەکەی رێک لەبەرانبەر چاوتاندا بێت.

ئاڵوگۆڕ بەسەر فۆرمی قامکە چکۆلەدا
ئەگەر بینیتان کە قامکە چکۆلەی ئەو دەستەی وا کاری پێدەکەن هەندێک خوارد بووە ئەوەش یەکێک لە زیانەکانی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایلە. ئەگەرچی دەگوترێ ئەم کێشەیە کاتی و سروشتییە، بەڵام راگرتنی مۆبایل بە دەست و بە ستایلێکی تایبەت دەتوانێ زەخت بخاتە سەر دەست و زیانبەرکەوتنی عەسەبەکانی ئەم بەشانە.

زیانبەرکەوتنی چاوەکان
ئەو کەسانەی کە هەموو رۆژێک مۆبایل و کۆمپیتەر بەکار دێنن، لەوانەیە تووشی ئێشی چاو، سەر ئێشە، وشکبوون و لێڵ بوونی چاو بن، چونکە شاشەی ئامرازە دیجیتاڵەکان زەختێکی زۆر دەخاتە  سەر چاو. ئەم کێشەیە پێی دەگوترێت Computer Vision Syndrome و بۆ بەرگری لەم کێشەیە دەبێ چاویلکەی تایبەت بەکار بێنن.

سووتان
ئەم کێشەیە یەکێک لە مەترستدارترین کێشەکانە. ئەگەر لەکاتی خەودا مۆبایلەکەتان بخەنە ژێەر باڵنجەکەتان، ئەگەر هەیە بتەقێتەوە و تووشی سووتان ببن. ئەگەر خووتان بەم کارەوە گرتووە هەوڵ بدەن بە زووترین کات وازی لێبهێنن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved